5   کاتژمێر پێش ئێستا 6460 جار خوێنراوەتەوە

ته‌یف سامى بۆ مووچه‌ى مانگى 9 داواكارییه‌كى نوێى هه‌یه‌

به‌گوێره‌ى وته‌ى به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم، ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایی عێراق، له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9ى فه‌رمانبه‌ران‌و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمه‌وه‌، داواكارییه‌كى نوێى هه‌یه‌.

هیوا ئەفەندی سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی ئاشكرایكردووه‌، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق داواکارییەکی نوێی هەیە سەبارەت بەلێبڕینی لەسەدا 3ی مووچەخۆران.

به‌وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ حكومیه‌، وه‌زیرى دارایی ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، "ئێمە وەک حکومەتی هەرێم کۆی گشتی ئەو پارەیەمان بۆ بەغدا ناردووە کە لەسەدا 3ی خانەنشینان دەبڕدرێت، بەڵام ئەو دەیەوێت بزانێت هەر مووچەخۆرێک مانگانە لەساڵی 2014-2024، چەند لەمووچەکەی دەبڕدرێت، دواتریش بزانێت بۆ ئەو 10 ساڵە کۆی گشتییەکەی چەندە".

له‌باره‌ى جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كه‌شیه‌وه‌، ئه‌فه‌ندى ڕایگه‌یاند، "ئێمەش بەسیستمی پەیڕۆڵ ئامادەمان کردووەو ئەو کێشەیەشمان چارەسەركردوەو ڕه‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عێراقمان كردووه‌".

  • تۆم باراك ورده‌كاریى كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌سه‌ده‌و جۆلانى ئاشكراده‌كات

  • لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى براى ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ زیندانی ئاسایشی سلێمانی

  • نوخشه‌ ناسیح: داهاتى سێ ڕۆژى فێستیڤاڵه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتره‌ لەملیارێک‌و 700 ملیۆن دینار

  • سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9و سه‌رجه‌م مووچه‌كانى دیكه‌ ده‌كرێت

  • هۆشداریى به‌گۆڕان ده‌درێت.. مووچه‌ى 100 كارمه‌ند قه‌زراره‌و نه‌یداوه‌

  • ته‌یف سامى بۆ مووچه‌ى مانگى 9 داواكارییه‌كى نوێى هه‌یه‌

  • تره‌مپ ته‌نها له‌یه‌ك كاتژمێردا زیانێكى 25 ملیار دۆلارى له‌زوكه‌ربێرگ ده‌دات

  • هه‌ڕه‌شه‌ قورسه‌كه‌ى ئه‌مریكا گه‌یشته‌ عێراق‌و وه‌زیرى به‌رگرى عێراق هه‌موان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

  • بۆچی تورکیا فڕۆکەی جەنگیی بەکارهاتووی ئەوروپی دەکڕێت؟

سەرەکی