موسەننا سامەڕایی سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم ومحه‌مه‌د حەلبوسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم
7   کاتژمێر پێش ئێستا 63 جار خوێنراوەتەوە

بانگه‌شه‌ شه‌ش ڕۆژى ماوه‌، ئاگرى شه‌ڕى سوننه‌كان كڵپه‌ ده‌ستێنێ

ناوەندی هەواڵ

دوو سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تى دیارى سوننه‌كان به‌هێرشى توند بۆسه‌ر یه‌ك له‌م كۆتاییانه‌ى بانگه‌شه‌دا ده‌ستیانپێكردو خه‌ریكه‌ وه‌كو كورد ده‌ڵێت: شڕو شیتاڵى یه‌ك ده‌رده‌هێنن‌و ئه‌وه‌ى له‌ژێر به‌ڕڕه‌یه‌و ساڵانێكه‌ كه‌س نه‌یزانیوه‌، خۆیان ئاشكرایده‌كه‌ن.

شه‌ڕى سوننه‌كان تادێت قوڵترو فراوانتر ده‌بێت، سه‌رۆكى حزبى ته‌قه‌دوم كه‌ خۆى به‌گه‌وره‌ترین هێزى سوننه‌كان ده‌زانێت هۆشداریده‌دات‌و ده‌ڵێت، "له‌ناو سوننه‌شدا، نه‌یاره‌كانم لەڕیزی دواوەى ئەو شوێنە دەبن کە من سەرۆکایەتیی دەکەم، به‌گوێره‌ى قەبارەی خۆیشیان ڕێگەیان پێدەدەم قسە بکەن"...

له‌به‌رامبه‌ریشدا سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم-ى سوننه‌كان هێرشێكى توند ده‌كاته‌سه‌ر حه‌لبوسى‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئێوە بەدوای وەزارەتە ملیارییەکاندا دەگەڕێن، ئاگاداربه‌ ئەوەی ماڵی لەشوشە بێت، نابێت بەرد لەماڵی خەڵک بگرێت".

محه‌مه‌د حەلبوسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم له‌بانگه‌شه‌یه‌كى لایه‌نگرانیدا ڕایگەیاند، "خۆم بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار یان سەرۆکی پەرلەمان كاندید ده‌كه‌م، واته‌ یان ده‌بمه‌ سەرۆکی داهاتوی كۆمارى عێراق یان سه‌رۆكى په‌رله‌مان".

له‌به‌رامبه‌ردا، موسەننا سامەڕایی سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم لەئەنباره‌وه‌ وه‌ڵامى حه‌لبوسى دایه‌وه‌و وتى، "دەستبەرداری وەزارەتی پەروەردە بون چونکە هەژارە، ئێوه‌ بەدوای وەزارەتە ملیارییەکاندا دەگەڕێن زۆر به‌داخه‌وه‌".

سامەڕایی ڕاسته‌وخۆ وتى، "من قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌و وەزارەتانه‌یه‌ كه‌ تەقەدوم به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، ئێمە وەزیرێکمان نەهێنا قوتابخانەکان بەوێرانی بەجێبهێڵێت، وەزیرێکمان نەهێناوە دزە بەپرسیارەکانی تاقیکردنەوە بکات‌و بەهۆیەوە ببینە گاڵتەجاڕی وڵاتان، به‌ڵام ئێوه‌ وەزارەتەکانتان گەندەڵییەکی زۆریان تێدایەو ئێوە بێ هۆکار دەستبەرداری وەزارەتی پەروەردە نەبون، بەڵکو لەبەرئەوەی لەڕوی تەرخانکردنی بودجەوە هەژارەو ملیارەکانی تێدانییە".

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڕیاروایه‌ 11ى ئه‌م مانگه‌ بەڕێوەبچێت، تێیدا 21 ملیۆن‌و 404 هەزارو 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، زیاتر لەحەوت هەزار کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمان دەکەن.

  • تۆم باراك ورده‌كاریى كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌سه‌ده‌و جۆلانى ئاشكراده‌كات

  • لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى براى ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ زیندانی ئاسایشی سلێمانی

  • نوخشه‌ ناسیح: داهاتى سێ ڕۆژى فێستیڤاڵه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتره‌ لەملیارێک‌و 700 ملیۆن دینار

  • سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9و سه‌رجه‌م مووچه‌كانى دیكه‌ ده‌كرێت

  • هۆشداریى به‌گۆڕان ده‌درێت.. مووچه‌ى 100 كارمه‌ند قه‌زراره‌و نه‌یداوه‌

  • ته‌یف سامى بۆ مووچه‌ى مانگى 9 داواكارییه‌كى نوێى هه‌یه‌

  • تره‌مپ ته‌نها له‌یه‌ك كاتژمێردا زیانێكى 25 ملیار دۆلارى له‌زوكه‌ربێرگ ده‌دات

  • هه‌ڕه‌شه‌ قورسه‌كه‌ى ئه‌مریكا گه‌یشته‌ عێراق‌و وه‌زیرى به‌رگرى عێراق هه‌موان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

  • بۆچی تورکیا فڕۆکەی جەنگیی بەکارهاتووی ئەوروپی دەکڕێت؟

سەرەکی