5   کاتژمێر پێش ئێستا 9704 جار خوێنراوەتەوە

تره‌مپ ته‌نها له‌یه‌ك كاتژمێردا زیانێكى 25 ملیار دۆلارى له‌زوكه‌ربێرگ ده‌دات

مارک زوکەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای 'مێتا'، لەماوەی یەک كاتژمێردا نزیکەی 25 ملیار دۆلار لەسەروەت‌و سامانەکەی لەدەستدا، دوای ئەوەی پشکەکانی کۆمپانیاکەی بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین؛ هۆکاری سەرەکیی ئەم زیانەش بۆ باجێکی گەورە دەگەڕێتەوە کە پەیوەندیی بەیاسایەکی دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکاوه‌ هەیە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە جیهانییەکان، مارک زوکەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای 'مێتا'، لەماوەی کاتژمێرێکدا 25 ملیار دۆلار لەسەروەت‌و سامانەکەی کەمیکرد، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لەڕیزبەندیی دەوڵەمەندترینەکانی جیهان پاشەکشە بکات.

پاشئەوەی پشکەکانی کۆمپانیای مێتا لەڕۆژی پێنجشەممە، 30ی تشرینی یەکەم، بەڕێژەی زیاتر لە 10% دابەزین، سەروەت‌و سامانی زوکەربێرگ بەنزیکەی 25 ملیار دۆلار کەمیکرد.

بەپێی ئاژانسەکان، ئەمە گەورەترین زیانی ڕۆژانەیە کە پشکەکانی مێتا لەمساڵدا تۆماری بکەن.

پشکەکانی مێتا بەڕێژەی 12.3% دابەزین‌و گەیشتنە نزیکەی 658.50 دۆلار بۆ هەر پشکێک، ئەمەش گەورەترین دابەزینی ڕۆژانەی پشکەکە بووە لەتشرینی یەکەمی 2022وە، کە ئەوکاتە 24.5%ی بەهاکەی لەدەستدابوو.

سەرەڕای ئەوەی داهاتی کۆمپانیاکە لەسێیەمی ئەمساڵدا گەیشتە 51.2 ملیار دۆلارو لەئاستی پێشبینیی شیکارە داراییەکان تێپەڕی، بەڵام قازانجی هەر پشکێک تەنها گەیشتە 1.05 دۆلار، کە بەڕێژەی 84% کەمترە لەپێشبینییەکانی وۆڵ ستریت کە 6.72 دۆلار بوو.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، ئەم دابەزینە لەقازانجدا بەهۆی باجێکی گەورەوەیە کە بۆ یەکجار سەپێنراوە بەبڕی 15.9 ملیار دۆلار، ئەمەش پەیوەندیی بەیاسای دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکاوه‌ هەیە کە بە "One Big Beautiful Bill Act" ناسراوە.

بەگوێرەی لیستی گۆڤاری "فۆربس"، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای "مێتا" لەئێستادا بەسەروەت‌و سامانێکی نزیکەی 232.6 ملیار دۆلار، پلەی پێنجەمی لەڕیزبەندیی دەوڵەمەندترینەکانی جیهاندا گرتووە.

  • تۆم باراك ورده‌كاریى كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌سه‌ده‌و جۆلانى ئاشكراده‌كات

  • لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى براى ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ زیندانی ئاسایشی سلێمانی

  • نوخشه‌ ناسیح: داهاتى سێ ڕۆژى فێستیڤاڵه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتره‌ لەملیارێک‌و 700 ملیۆن دینار

  • سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9و سه‌رجه‌م مووچه‌كانى دیكه‌ ده‌كرێت

  • هۆشداریى به‌گۆڕان ده‌درێت.. مووچه‌ى 100 كارمه‌ند قه‌زراره‌و نه‌یداوه‌

  • ته‌یف سامى بۆ مووچه‌ى مانگى 9 داواكارییه‌كى نوێى هه‌یه‌

  • تره‌مپ ته‌نها له‌یه‌ك كاتژمێردا زیانێكى 25 ملیار دۆلارى له‌زوكه‌ربێرگ ده‌دات

  • هه‌ڕه‌شه‌ قورسه‌كه‌ى ئه‌مریكا گه‌یشته‌ عێراق‌و وه‌زیرى به‌رگرى عێراق هه‌موان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

  • بۆچی تورکیا فڕۆکەی جەنگیی بەکارهاتووی ئەوروپی دەکڕێت؟

سەرەکی