2   کاتژمێر پێش ئێستا 6230 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌وه‌ى نه‌تبیستوه‌و ڕووینه‌داوه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ڕوویدا

دادگای شاری ئاخن لەڕۆژئاوای ئەڵمانیا سزای زایندانیكردنی هەتاهەتایەی بۆ پەرستارێك دەركرد بەتۆمەتی كوشتنی 10 نەخۆش‌و هەروەها هەوڵی كوشتنی 27 نەخۆشی دیكە.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانیا ئەم چیرۆكە ناخهەژێنەی بەمجۆرە گێڕایەوە، پەرستارێكی ڕەگەزی نێر كە تەمەنی 44 ساڵە، لەكاتی ئێشكگری شەوانەیدا لەنەخۆشخانەی شاری ڤۆرسلن لەنێوان ساڵانی 2023 تا 2024 چەندین تاوانی كوشتنی ئەنجامداوە.

پەرستارەكە ئەم تاوانانەی بۆ ئەوە ئەنجامداوە تا خۆشەكان بێزاری نەكەن‌و كەشێكی ئارامی شەوانە بۆ خۆی لەنەخۆشخانە دروستبكات.

پەرستارەكە كە لەناوەڕاستی ساڵی 2024 دەستگیركراوە، لەلێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دانی بەوەداناوە كە لەكاتی ئێشكگریدا دەرزی كانوولەی گیانلەدەستدانی لە 10 نەخۆشداوەو هەموویان گیانیانلەدەستداوە.

هەر لەلێكۆڵینەوەكانی پۆلیسدا پەرستارەكە وتوویەتی، هەوڵی كوشتنی 27 نەخۆشی دیكەشی داوە، بەڵام هەوڵەكان سەریان نەگرتووە.

  • بایده‌میر گه‌یشته‌ ڕۆژئاواو له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى كۆده‌بێته‌وه‌

  • ئێران‌و چین نەوت لەبەرامبەر تەکنەلۆژیای سەربازیی ئاڵوگۆڕ دەکەن

  • عێراق نزیکە لەڕێککەوتن لەگەڵ فەرەنسا بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی ڕافاڵ

  • ده‌میرتاش په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانى سه‌ردانه‌كه‌ى ئۆجه‌لانین

  • شیعەیەکی سۆسیالیست بە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک دیاریکرا

  • ئەردۆغان له‌باره‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ زانیارییه‌كى گرنگى ئاشكراكرد

  • ئه‌وه‌ى نه‌تبیستوه‌و ڕووینه‌داوه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ڕوویدا

  • ئیسرائیل بۆ لوبنان: یان چەکی حزبوڵا یان ئۆپەراسیۆنی سەربازی

  • عێراقیچی: هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا تەنها لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی دەبێت

سەرەکی