3   کاتژمێر پێش ئێستا 6566 جار خوێنراوەتەوە

ئێران‌و چین نەوت لەبەرامبەر تەکنەلۆژیای سەربازیی ئاڵوگۆڕ دەکەن

کۆمپانیای ئاسایشی دەریایی "دراید گلۆباڵ" لەڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، ئێران‌و چین، لەچوارچێوەی "ڕێککەوتنی هاوکاری ستراتیژیی گشتگیری" ساڵی 2021، میکانیزمێکی نوێیان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی نەوتی قەدەغەکراو لەبەرامبەر تەکنەلۆژیای سەربازیی دامەزراندووە.

دڕاید گڵۆباڵ باسی لەوەکردووە، ئەم ڕێککەوتنە ستراتیژییە بەربەستی سزا نێودەوڵەتییەکان تێدەپەڕێنێت‌و سیستمی ئێران بۆ پارەدارکردنی جەنگە بریکارەکان، وەک حووسییەکان، بەهێز دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئێران سەرەڕای سزاکان ڕۆژانە 1.5 بۆ 2 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، کە 80-90%ی دەچێتە چین بەداهاتێکی ساڵانە کە بە 53 تا 54 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

ئەو هەناردەکردنە زۆرتر لەڕێگەی "کەشتیگەلی سێبەر"ەوە دەکرێت، کە نزیکەی 477 کەشتی نەوتهەڵگری تێدایەو بەشێوەی گواستنەوەی کەشتی بۆ کەشتی، نەوتی ئێران بەناوی "مالیزی" دەفرۆشرێتە پاڵاوگەکانی چین.

ئەو "کەشتیگەلە سێبەرە" مەترسییەکی گەورەیە بۆ گواستنەوەی دەریایی، چونکە 70%ی کەشتییەکانی تەمەنیان لە 15 ساڵ زیاترەو مەترسی ڕووداوی دەریایی‌و دزەپێکردنی نەوت لەڕێڕەوە قەرەباڵغەکاندا زیاد دەکەن.

هاوکات، ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەدەکات، لەئۆکتۆبەری 2025، سوپای پاسدارانی ئێران لەبەرامبەر ئەو نەوتەدا پارچە مووشەک‌و درۆنی پێشکەوتووی چینی، لەنێویاندا سیستەمی "HQ-9"، وەرگرتووە.

جەختیشیکردۆتەوە، ئەم تەکنەلۆژیا پێشکەوتووە لەزیاتر لە 130 هێرشی حووسییەکان لەدەریای سوور بەکارهاتووەو ڕێژەی سەرکەوتنی هێرشەکانی گەیاندووەتە 40% بەبەراورد بەساڵی 2023، کە هەڕەشەیەکی جیددی لەسەر بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوا دروستدەکات.

  • سه‌رۆكایه‌تى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێم به‌فه‌رمى داواى دۆسیه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى‌و گیراوانى لاله‌زار ده‌كات

  • سیاسه‌تمه‌دارێكى ناسراوى عێراق هه‌موو شت ئاشكراده‌كات.. مه‌ترسى به‌ڕێوه‌یه‌

  • بایده‌میر گه‌یشته‌ ڕۆژئاواو له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى كۆده‌بێته‌وه‌

  • ئێران‌و چین نەوت لەبەرامبەر تەکنەلۆژیای سەربازیی ئاڵوگۆڕ دەکەن

  • عێراق نزیکە لەڕێککەوتن لەگەڵ فەرەنسا بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی ڕافاڵ

  • ده‌میرتاش په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانى سه‌ردانه‌كه‌ى ئۆجه‌لانین

  • شیعەیەکی سۆسیالیست بە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک دیاریکرا

  • ئەردۆغان له‌باره‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ زانیارییه‌كى گرنگى ئاشكراكرد

  • ئه‌وه‌ى نه‌تبیستوه‌و ڕووینه‌داوه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ڕوویدا

سەرەکی