1     کاتژمێر پێش ئێستا 7712 جار خوێنراوەتەوە

بایده‌میر گه‌یشته‌ ڕۆژئاواو له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى كۆده‌بێته‌وه‌

به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، عوسمان بایده‌میر سیاسه‌تمه‌دارى ناسراوى كوردو سه‌رۆكى گه‌وره‌ شاره‌وانى پێشوى ئامه‌د له‌باكورى كوردستان، گه‌یشتوه‌ته‌ ڕۆژئاواى كوردستان.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری دیارى باكورى كوردستان، له‌باشوره‌وه‌ خۆى گه‌یانده‌ ڕۆژئاواو بڕیاریشه‌ له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ئه‌نجامبدات.

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، بڕیاروایه‌ بایدەمیر سەردانی ژمارەیەک پارت‌و ڕێکخراوی مەدەنی‌و دەستەو ناوەندە کوردییەکانی ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر بکات.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت، "عوسمان بایده‌میر سه‌ره‌تا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) كۆبونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ئه‌نجامده‌دات‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ده‌كه‌ن".

سه‌ردانه‌كه‌ى بایده‌میر بۆ ڕۆژئاواى كوردستان دواى سه‌ردانێكى بۆ هه‌رێمى كوردستان دێت كه‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌هه‌ولێر مایه‌وه‌و زۆربه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیشى به‌سه‌ركرده‌و چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كیشى ئه‌نجامدا.

زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ په‌یامێك له‌باشوره‌وه‌ له‌هه‌گبه‌كه‌ى بایده‌میردا هه‌بێت بۆ سه‌ر مێزى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده‌.

  • سه‌رۆكایه‌تى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێم به‌فه‌رمى داواى دۆسیه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى‌و گیراوانى لاله‌زار ده‌كات

  • سیاسه‌تمه‌دارێكى ناسراوى عێراق هه‌موو شت ئاشكراده‌كات.. مه‌ترسى به‌ڕێوه‌یه‌

  • بایده‌میر گه‌یشته‌ ڕۆژئاواو له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى كۆده‌بێته‌وه‌

  • ئێران‌و چین نەوت لەبەرامبەر تەکنەلۆژیای سەربازیی ئاڵوگۆڕ دەکەن

  • عێراق نزیکە لەڕێککەوتن لەگەڵ فەرەنسا بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی ڕافاڵ

  • ده‌میرتاش په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانى سه‌ردانه‌كه‌ى ئۆجه‌لانین

  • شیعەیەکی سۆسیالیست بە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک دیاریکرا

  • ئەردۆغان له‌باره‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ زانیارییه‌كى گرنگى ئاشكراكرد

  • ئه‌وه‌ى نه‌تبیستوه‌و ڕووینه‌داوه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ڕوویدا

سەرەکی