3   کاتژمێر پێش ئێستا 19 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل بۆ لوبنان: یان چەکی حزبوڵا یان ئۆپەراسیۆنی سەربازی

ئیرادە میدیا

سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ئاشکرایان کردووە کە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا، مۆڵەتێکی دیاریکراوی داوەتە حکومەتی لوبنان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی چەکی حزبوڵا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئامادەکارییەکانی ئیسرائیل بۆ کاردانەوەی سەربازی چڕتر بوونەتەوە.

کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە، تۆم باراک، مۆڵەتەکەی تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەم دیاریکردووە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەگەر سوپای لوبنان تا ئەو وادەیە هیچ هەنگاوێکی جدی بۆ سنووردارکردنی ئەو چەکانە نەنێت، ئیسرائیل مافی خۆی دەپارێزێت بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی سەربازی.

گرنگترین خاڵ ئەوەیە کە ئەمریکا ئاماژەی بە تێگەیشتنی خۆی داوە بۆ هەر کارێکی ئیسرائیل لەو دۆخەدا، کە بە کارتی سەوز لێکدەدرێتەوە بۆ دەستپێکردنی کارەکان.

لەلای خۆیەوە، سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ شەڕێکی چەند ڕۆژە ئامادە دەکات و هەڕەشەکانی بۆردومانکردن چڕتر کردووەتەوە بە مەبەستی فشارخستنە سەر لوبنان. هاوکات، هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییە ڕۆژئاواییەکان جەخت لەسەر بەردەوامبوونی حزبوڵا لە پڕچەککردنەوەی خۆی دەکەنەوە، کە گواستنەوەی چەک لە ئێرانەوە لە ڕێگەی عێراق و سوریاوە سەرکەوتووانە بەردەوامە.

هەواڵگری ئیسرائیلی ئاماژە بە چاودێریی جوڵەیەکی چڕی حزبوڵا دەکات بۆ بەهێزکردنی هەژموونی خۆی، بەتایبەتی لە باکووری ڕووباری لیتانی. دەستەی پەخشی ئیسرائیلی هۆشداری توندی داوەتە لوبنان و ڕایگەیاندووە: ئەگەر حزبوڵا بەردەوام بێت لە پڕچەککردنەوە، هیچ شوێنێک لە لوبناندا پارێزراو نابێت.

  • ئیسرائیل بۆ لوبنان: یان چەکی حزبوڵا یان ئۆپەراسیۆنی سەربازی

  • عێراقیچی: هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا تەنها لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی دەبێت

  • وەزارەتی بازرگانی عێراق: نیو ملیۆن هاووڵاتیمان لە لیستی بەشەخۆراکی مانگانە دەرهێنا

  • دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دەستپێدەکات

  • ڕۆژێك پشووى فه‌رمى له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ فه‌رمیه‌كانى حكومه‌ت ڕاگه‌یه‌نرا

  • ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا چى ڕوویدا؟ ته‌یف سامى له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ قسه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى كرد

  • مانگی ڕابردوو نزیكه‌ى شه‌ش ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە

  • هه‌وڵى دزینى بۆرى نه‌وت درا

  • باكرهان په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

سەرەکی