2   کاتژمێر پێش ئێستا 6712 جار خوێنراوەتەوە

ئەردۆغان له‌باره‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ زانیارییه‌كى گرنگى ئاشكراكرد

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، تورکیا قۆناغێکی نوێی دەستپێکردووە بەئامانجی کۆتاییهێنان بەتوندوتیژییەکانی پەیوەست بەگەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، ده‌شڵێت، "ڕەنگە دەرفەت بەئۆجەلان بدرێت لەپەڕلەمان وتەیەک پێشکەشبکات".

ئەردۆغان ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ئەوەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، مۆڵەتی پێبدرێت لەپەرلەماندا قسە بکات.

ئەردۆغان ئاشکرایکرد، هەفتەی ڕابردوو وتووێژێکی بونیادنەرانەی لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی یەکسانی‌و دیموکراسی  (DEM Partî) ئەنجامداوە، کە پێشنیازیانکردووە ئۆجەلان بەشداریی لەگفتوگۆکانی لیژنەیەکی پەرلەمانیدا بکات کە لەسەر پرسی چەکدانانی پەکەکە کاردەکات.

ئەردۆغان لەوتارێکدا بۆ پەرلەمانتارانی پارتی دادو گەشەپێدان جەختیکردەوە، تورکیا ئێستا لەقۆناغێکی چارەنووسسازدایە بۆ گەیشتن بەوڵاتێکی بێ تیرۆر.

هەروەها داوای لەهەمولایەنەکان کرد کە بەشداریی لەم دەستپێشخەرییەدا بکەن، جەختی لەگرنگی گوێگرتن لەهەموو دەنگ‌و بۆچوونەکان کردەوە بەبێ دوورخستنەوە، تەنانەت ئەگەر دژیش بن، بەئامانجی بەدیهێنانی ئاشتیی‌و سەقامگیریی هەمیشەیی.

  • بایده‌میر گه‌یشته‌ ڕۆژئاواو له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى كۆده‌بێته‌وه‌

  • ئێران‌و چین نەوت لەبەرامبەر تەکنەلۆژیای سەربازیی ئاڵوگۆڕ دەکەن

  • عێراق نزیکە لەڕێککەوتن لەگەڵ فەرەنسا بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی ڕافاڵ

  • ده‌میرتاش په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانى سه‌ردانه‌كه‌ى ئۆجه‌لانین

  • شیعەیەکی سۆسیالیست بە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک دیاریکرا

  • ئەردۆغان له‌باره‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ زانیارییه‌كى گرنگى ئاشكراكرد

  • ئه‌وه‌ى نه‌تبیستوه‌و ڕووینه‌داوه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ڕوویدا

  • ئیسرائیل بۆ لوبنان: یان چەکی حزبوڵا یان ئۆپەراسیۆنی سەربازی

  • عێراقیچی: هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا تەنها لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی دەبێت

سەرەکی