2   کاتژمێر پێش ئێستا 7381 جار خوێنراوەتەوە

ده‌میرتاش په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانى سه‌ردانه‌كه‌ى ئۆجه‌لانین

سەڵاحەدین دەمیرتاش لەنوێترین پەیامیدا ڕایگەیاند، "چاوەڕێین کۆمسیۆنی چارەسەریی پەرلەمان بڕیارێکی بوێرانە بدات‌و لەنزیکترینکاتدا سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکات لەئیمراڵی، چونکە بەو هەنگاوە شەڕی 50 ساڵە بەشێوەیەکی ڕیشەیی‌و هەمیشەیی کۆتایی دێت".

لەساڵیادی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی پێشوی هەدەپەو نۆ پەرلەمانتاری دیکە لە 4ی تشرینی دوەمدا، ئەمڕۆ وەفدێکی دەمپارتی بەسەرۆکایەتیی توڵای هاتیمئۆغوڵاری‌و بەیاوەریی جەنگیز چیچەک پەرلەمانتاری ئیستەنبوڵ، سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش‌و سەلچوک مزراکلی هاوسەرۆکی پێشوی شارەوانیی گەورەی ئامەدیان کرد لەزیندانی ئەدینە.

دوای بەدوای سەردانەكەش، وەفدەكە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هاتیمئۆغوڵاری پەیامێکی سەڵاحەدین دەمیرتاشی خوێندەوەو ڕایگەیاند، "هاوڕێکانمان بەشێوەیەکی نایاسایی‌و نادادپەروەرانە ماوەی نزیکەی 10 ساڵە لەزینداندان".

دەمیرتاش لەدرێژەی پەیامەكەیدا دەڵێت، "هیوادارین‌و چاوەڕێین کۆمسیۆنی چارەسەریی پەرلەمان بڕیارێکی بوێرانە بدات‌و لەنزیکترینکاتدا سەردانی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکات لەئیمراڵی، چونکە شەڕی 50 ساڵە بەشێوەیەکی ڕیشەیی‌و هەمیشەیی کۆتایی دێت".

دەمیرتاش باسی لەوەشکردوە، بۆ ماوەی 50 ساڵ سیاسەتی ئەمنی لەپێشینە بوو، لەئەنجامیشدا بەداخەوە ئەم وڵاتە گیانی دەیان هەزار گەنجی لەدەستدا، ئێستا کاتی ئەوەیە ئەوەی تائێستا تاقینەکراوەتەوە، تاقیبکرێتەوە.

لەکۆتایی پەیامەکەشیدا دەڵێت، "پێویستە پەرلەمانتاران، ئەگەر پێویست بکات بەوەرگرتنی مەترسیی سیاسیشەوە، بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێی ئاشتی، سەردانی ئیمراڵی بکەن".

  • بایده‌میر گه‌یشته‌ ڕۆژئاواو له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى كۆده‌بێته‌وه‌

  • ئێران‌و چین نەوت لەبەرامبەر تەکنەلۆژیای سەربازیی ئاڵوگۆڕ دەکەن

  • عێراق نزیکە لەڕێککەوتن لەگەڵ فەرەنسا بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی ڕافاڵ

  • ده‌میرتاش په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانى سه‌ردانه‌كه‌ى ئۆجه‌لانین

  • شیعەیەکی سۆسیالیست بە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک دیاریکرا

  • ئەردۆغان له‌باره‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ زانیارییه‌كى گرنگى ئاشكراكرد

  • ئه‌وه‌ى نه‌تبیستوه‌و ڕووینه‌داوه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ڕوویدا

  • ئیسرائیل بۆ لوبنان: یان چەکی حزبوڵا یان ئۆپەراسیۆنی سەربازی

  • عێراقیچی: هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا تەنها لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی دەبێت

سەرەکی