3   کاتژمێر پێش ئێستا 6762 جار خوێنراوەتەوە

عێراق نزیکە لەڕێککەوتن لەگەڵ فەرەنسا بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی ڕافاڵ

سەرچاوەیەکی نزیک‌و ئاگادار لەحکومەتی عێراق، ڕایگەیاند، بەغدا لەچوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی چەک‌و بەهێزکردنی توانای سەربازیی، نزیکە لەکۆتاییهێنان بەڕێککەوتنێک بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی فەڕەنسی.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، "دوای دانوستان، دوایین ڕێککەوتن لەسەر تەواوکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان عێراق‌و فەڕەنسا بۆ هەناردەکردنی فڕۆکەی جەنگی (ڕافاڵ) کراوە".

باس لەوەشکراوە، لایەنەکان لەسەر کاروباری دارایی، خشتەی پێدانی پارەو کاتی سەرەتایی ڕادەستکردنی فڕۆکەکان ڕێککەوتوون.

ئەو ڕێککەوتنە، کە نرخەکەی زیاتر لەسێ ملیار دۆلارە، وەک سەرچاوەکە ئاماژەی پێدا، هێزێکی بەرگری زیادە بەسیستەمی ئاسایشی عێراق دەبەخشێت بۆ پاراستنی سنوورەکانی‌و بەهێزکردنی توانای ئاسمانی، لەهەمانکاتدا سوود لەنرخی گونجاوتر لەچاو پێشنیازەکانی دیکە وەردەگرێت.

  • سه‌رۆكایه‌تى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێم به‌فه‌رمى داواى دۆسیه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى‌و گیراوانى لاله‌زار ده‌كات

  • سیاسه‌تمه‌دارێكى ناسراوى عێراق هه‌موو شت ئاشكراده‌كات.. مه‌ترسى به‌ڕێوه‌یه‌

  • بایده‌میر گه‌یشته‌ ڕۆژئاواو له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى كۆده‌بێته‌وه‌

  • ئێران‌و چین نەوت لەبەرامبەر تەکنەلۆژیای سەربازیی ئاڵوگۆڕ دەکەن

  • عێراق نزیکە لەڕێککەوتن لەگەڵ فەرەنسا بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی ڕافاڵ

  • ده‌میرتاش په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانى سه‌ردانه‌كه‌ى ئۆجه‌لانین

  • شیعەیەکی سۆسیالیست بە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک دیاریکرا

  • ئەردۆغان له‌باره‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ زانیارییه‌كى گرنگى ئاشكراكرد

  • ئه‌وه‌ى نه‌تبیستوه‌و ڕووینه‌داوه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ڕوویدا

سەرەکی