3   کاتژمێر پێش ئێستا 6436 جار خوێنراوەتەوە

سیاسه‌تمه‌دارێكى ناسراوى عێراق هه‌موو شت ئاشكراده‌كات.. مه‌ترسى به‌ڕێوه‌یه‌

عەدنان زورفی سەرۆكی هاوپەیمانی بەدیل‌و ڕاسپێردراوی پێشوو بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمریکا هۆشداریی توندی بەلایەنە سیاسییەکانی عێراق داوەو داوایکردووە، گروپە چەکدارەکان بەشێک نابن لەحکومەتی داهاتووی عێراق.

 عەدنان زورفی لەچاوپێکەوتنێکدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكى ئاسمانى عێراقى وتى، "هەموو ئەو لایەنە سیاسییانەی لەژێر چەتر گروپە چەکدارەکانی نزیک لەئێران کاردەکەن، هیچ رۆڵێکیان لەحکومەتی داهاتووی عێراق نابێت، ئەمە بڕیارێکەو دراوە، کۆتایی بەو پرسە هاتووە".

به‌وته‌ى زورفى، "حکومەتی داهاتوو ئەگەر بیەوێت پەیوەندیی‌و پاڵپشتییەکی نێودەوڵەتی هەبێت، دەبێت پابەندی ئەو مەرجانەی ئەمریکا بێت‌و ڕێگەنەدات هیچ هێزێک نوێنەرایەتی حکومەتی عێراق بکات، کە لەلیستی تیرۆری ئەمریکادایە".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیرى به‌رگریى عێراق ناوه‌ڕۆكى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى‌و گفتوگۆیه‌كى 12 ده‌قیقه‌یى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌مریكا ئاشكراكردو هۆشداریدا له‌وه‌ى، زۆر به‌ڕوونى وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ى له‌عێراق كردووه‌ كه‌ نابێت گرووپه‌ چه‌كداره‌كان بوونیان هه‌بێت.

ئه‌وه‌شى وت، "له‌هه‌مانكاتدا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شیكرد، هه‌ر جوڵه‌یه‌ك دژى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق‌و هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كیش له‌خاكى عێراقه‌وه‌ دژى ئیسرائیل، ئاكامه‌كه‌ى زۆر خراپ ده‌بێت‌و بۆخۆشتان ده‌زانن تره‌مپ ئه‌وكات چى ده‌كات".

  • شه‌ڕه‌ گه‌وره‌و مه‌ترسیداره‌كه‌ى جیهان ده‌ستپێده‌كات

  • سه‌رۆكایه‌تى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێم به‌فه‌رمى داواى دۆسیه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى‌و گیراوانى لاله‌زار ده‌كات

  • سیاسه‌تمه‌دارێكى ناسراوى عێراق هه‌موو شت ئاشكراده‌كات.. مه‌ترسى به‌ڕێوه‌یه‌

  • بایده‌میر گه‌یشته‌ ڕۆژئاواو له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى كۆده‌بێته‌وه‌

  • ئێران‌و چین نەوت لەبەرامبەر تەکنەلۆژیای سەربازیی ئاڵوگۆڕ دەکەن

  • عێراق نزیکە لەڕێککەوتن لەگەڵ فەرەنسا بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی ڕافاڵ

  • ده‌میرتاش په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانى سه‌ردانه‌كه‌ى ئۆجه‌لانین

  • شیعەیەکی سۆسیالیست بە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک دیاریکرا

  • ئەردۆغان له‌باره‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ زانیارییه‌كى گرنگى ئاشكراكرد

سەرەکی