2   کاتژمێر پێش ئێستا 5049 جار خوێنراوەتەوە

شه‌ڕه‌ گه‌وره‌و مه‌ترسیداره‌كه‌ى جیهان ده‌ستپێده‌كات

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراودا، سه‌رۆكى ڕوسیا ڕایگه‌یاند، بیر لەدەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی ئەتۆمیی دەکاتەوە ئەگەر واشنتۆن ده‌ستپێشخه‌ریی ئەوکارە بکات، له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ فه‌رمانى بەوەزارەتەکانی بەرگریی‌و دەرەوەو خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانی وڵاته‌كه‌ى کرد زانیاریی كۆبكه‌نه‌وه‌.

ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكى ڕووسیا ڕایگه‌یاند، "ئێمە بەپشتبەستن بەهەڵسوکەوتی ئەمریکا بەرەو تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان دەڕۆین لەسەر ئۆکرانیا".

وتیشى:"بەپێویستی دەزانین بەزووترینکات ئامادەکاریی بۆ تاقیکردنەوەی ئەتۆمیی بکەین".

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، بەرپرسانی ڕووسیا پێشنیازیانکردووە، ڤەنزوێلا بەسیستەمی مووشەکی ئۆرسنیک بەمەودای 5500 کیلۆمەتر تەیار بکرێت، ئەم سیستەمە توانای هەڵگرتنی چەندین كڵاوه‌ى ئه‌تۆمیى هەیە لەیەک کاتدا.

پوتن ئه‌وه‌شى وت، "ڕووسیا بیر لەدەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی ئەتۆمیی دەکاتەوە ئەگەر واشنتۆن ده‌ستپێشخه‌ریی ئەوکارە بکات، ئەمەش دوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ".

ڤلادیمیر پووتن فەرمانی بەوەزارەتەکانی بەرگریی‌و دەرەوەو خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانی ڕووسیا کردووه‌، زانیاریی لەسەر ئەو بابەتە کۆبکەنەوەو پێشنیازەکانی پەیوەست بەئەگەری دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمیی پێشکەشبکەن.

ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ى پووتن دوای ئه‌وه‌دێت كه‌ دۆناڵد تره‌مپ له‌دوو رۆژی داهاتوودا ڕایگه‌یاند، ناچاره‌ ئاماده‌كاریی بكات بۆ نمایشكردن‌و تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمیی دوورمه‌ودا، ئه‌مه‌ش پووتن‌و به‌رپرسانی باڵای ڕووسیاى تووڕه‌و نیگه‌رانكرد.

  • شه‌ڕه‌ گه‌وره‌و مه‌ترسیداره‌كه‌ى جیهان ده‌ستپێده‌كات

  • سه‌رۆكایه‌تى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێم به‌فه‌رمى داواى دۆسیه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى‌و گیراوانى لاله‌زار ده‌كات

  • سیاسه‌تمه‌دارێكى ناسراوى عێراق هه‌موو شت ئاشكراده‌كات.. مه‌ترسى به‌ڕێوه‌یه‌

  • بایده‌میر گه‌یشته‌ ڕۆژئاواو له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى كۆده‌بێته‌وه‌

  • ئێران‌و چین نەوت لەبەرامبەر تەکنەلۆژیای سەربازیی ئاڵوگۆڕ دەکەن

  • عێراق نزیکە لەڕێککەوتن لەگەڵ فەرەنسا بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی ڕافاڵ

  • ده‌میرتاش په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانى سه‌ردانه‌كه‌ى ئۆجه‌لانین

  • شیعەیەکی سۆسیالیست بە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک دیاریکرا

  • ئەردۆغان له‌باره‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ زانیارییه‌كى گرنگى ئاشكراكرد

سەرەکی