2   کاتژمێر پێش ئێستا 84 جار خوێنراوەتەوە

پلەکانی گەرما نۆ پلە دادەبەزن و ئەگەری بەفربارین هەیە

ئیرادە میدیا

لە یەکەمین شەپۆلی چڕی باران بارینی ئەمساڵدا، هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی تری عێراق، بەتایبەت پارێزگای بەغدا، لە شەوی ڕابردووەوە کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی بەهێزی باران بارینەوە کە تا درەنگانی شەوی یەکشەممە بەردەوام دەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ شێوازی باران بارینەکە دەگۆڕێت و شەپۆلێکی دیکە کە سەرچاوەکەی دەریای ناوەڕاستە ناوچەکە دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشوهەوا دەڵێت: ئەم گۆڕانکارییە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر پلەکانی گەرما دەبێت، بە شێوەیەک کە پلەکان لەنێوان 6 بۆ 9 پلە نزم دەبنەوە. بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمییەوە، ئەگەری بەفربارین لە شاخە بەرزەکانی کوردستاندا پێشبینی دەکرێت.

کاریگەریی ئەم شەپۆلە زۆرترین بڕی لەسەر ناوچەکانی بادینان دەبێت، کە پێشبینی دەکرێت لە ناوچە جیاوازەکانیدا 55 بۆ 70 ملم و لە ناوچە شاخاوییەکانیدا 75 بۆ 90 ملیم باران ببارێت. لە هەولێریش 30 بۆ 45 و لە ناوچە شاخاوییەکانیشی 55 بۆ 60 ملیم باران دەبارێت. هەرچی پەیوەست بە سلێمانیشە، 38 بۆ 55 ملیم دەبارێت.

  • سەید ڕەزای دەرسیم چۆن خۆی کرد بە قوربانی بۆ گەلەکەی؟

  • کەجەکە: کۆمەڵکوژی دێرسیم یەکێکە لە دڕندەترین تاوانەکانی مێژووە

  • بەهۆی بارانبارینەوە، کارەبای سلێمانی تووشی کێشەی تەکنیکی بوو

  • پلەکانی گەرما نۆ پلە دادەبەزن و ئەگەری بەفربارین هەیە

  • زانیاریى له‌باره‌ى ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ى كاندیدبوون‌و ده‌رنه‌چوون

  • له‌هه‌ولێر یه‌كێتیى ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ كورسییه‌ك له‌ده‌ستبدات

  • یه‌كێتیى له‌باره‌ى له‌ده‌ستدانى دوو كورسى دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • په‌روین بوڵدان په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • جەنگیز چاندار: لە پرۆسەی چارەسەری هێشتا پێشکەوتنی کردەیی بەدەست نەهاتووە

سەرەکی