2025-11-15 725 جار خوێنراوەتەوە

سەید ڕەزای دەرسیم چۆن خۆی کرد بە قوربانی بۆ گەلەکەی؟

ئیرادە میدیا

ساڵانی سییەکانی سەدەی ڕابردوو بوو، لەناو چیا سەخت و دۆڵە قووڵەکانی دێرسیم، پیاوێکی پیر و کاریزما بەناوی سەید ڕەزا، سەرقافڵەی خەڵکێک بوو کە نەیاندەویست دەستبەرداری ناسنامەی کوردبوونیان ببن. سەید ڕەزا کە کەسایەتییەکی دیاری ناوچەکە بوو، دژی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی نوێی تورکیا بوو بۆ سەپاندنی یاسای توند و لەناوبردنی کورد.

لە ساڵی ١٩٣٧دا، پاش ئەوەی سەید ڕەزا و سەرۆک خێڵەکانی ناوچەکە ڕەتیانکردەوە بە تەواوی ملکەچی فەرمانەکانی دەوڵەت بن، بڕیاری خەباتی چەکدارییاندا، حکومەتی ئەوکاتەی تورکیاش، بە سەرۆکایەتی مستەفا کەمال ئەتاتورک، هەڵمەتێکی سەربازیی بەرفراوانی دژی دانیشتوانی ناوچەکە دەستپێکرد، کە زۆرینەیان کوردی عەلەوی بوون. ئەم هێرشانە، بە فڕۆکە و تۆپخانە ئەنجام دران، ئەمەش دوای ڕاپەڕینێک بوو دژ بە سیاسەتی تورکاندن.

لە ئەنجامدا، بە پێی سەرچاوە مێژووییەکان، لەنێوان دە هەزار تا حەفتا هەزار کورد کۆمەڵکوژکران و بە هەزاران دیکەش دەربەدەری بەشەکانی دیکەی تورکیا کران.

لە سەروبەندی کۆمەڵکوژییەکەدا، سەید ڕەزای دەرسیم، بۆ ئەوەی گەلەکەی لەو کۆمەڵکوژییە بپارێزێت، بڕیاریدا خۆی تەسلیم بکات، بەو هیوایەی کۆتایی بە کوشتارەکەی دەوڵەتی تورکیا بهێنرێت.

لە ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٣٧، لە شاری ئیلیح، سەید ڕەزا و چەند هاوڕێیەکی دوای دادگایکردنێکی ڕووکەشی، لە سێدارە دران. بەڵام مەرگی سەید ڕەزا کۆتایی بە دڕندەیی سوپای تورک نەهێنا و تا ساڵێک دواتریش کۆمەڵکوژی کوردانی عەلەوی بەردەوام بوو.

  • زیاتر لە ٣٠ کەناڵی میدیایی لە سلێمانی پەیماننامەیەکی هەشت خاڵییان بۆ پاراستنی ژینگە ئیمزا کرد

  • ژمارەکان سەرسوڕهێنەرن؛ ئەم ڤایرۆسە بەخێراییەکی مێژوویی بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە

  • له‌ مانگى شه‌ش دا 127 ڕووداوى برینداربوون به‌ ماتۆڕسكیل له‌ سلێمانى تۆماركراوه‌

  • ساڵانە 15 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی لە سلێمانی دەکەن

  • ئۆزگور ئامەد بۆ The Amargi :سەرکەوتنی ئاشتی بەوە دەپێورێت کە چ جۆرە یاسایەک، دەستەبەرییەک و فەرهەنگێکی کۆمەڵایەتی بۆ پێشوازیکردنیان ئامادەیە

  • وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

سەرەکی