4   کاتژمێر پێش ئێستا 31 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی بارانبارینەوە، کارەبای سلێمانی تووشی کێشەی تەکنیکی بوو

ئیرادە میدیا

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی دەستپێکی یەکەم باران بارینی وەرزی پایز و دروستبوونی شۆرت لەسەر تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا، ژمارەیەک فیدەری کارەبا لە ناو شار و دەرەوەی سلێمانی تووشی کێشەی تەکنیکی بوون.

غالب محەمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی، ڕایگەیاند: بەهۆی باران بارینەوە کە لە درەنگانێکی شەوی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە و بە پێی پێشبینییەکان زیاتر لە 10 ملم باریوە، چەند فیدەرێکی دابەشکردن تووشی شۆرت بوونەتەوە. لە ئەنجامدا، ژمارەیەک لە گەڕەکەکان بێ کارەبان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی خستەڕوو: تیمی هۆبەکانی دابەشکردنی کارەبا دەستبەجێ خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لە ئێستادا بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەڕاندنەوەی کارەبا بۆ ئەو ناوچانەی لێی بڕاوە.

جەختیش لەسەر ئەوە کرایەوە کە ئەم حاڵەتە ساڵانە لەگەڵ یەکەم بارانبارین دووبارە دەبێتەوە و کێشە تەکنیکییە شاراوەکان لە تۆڕەکاندا دەردەکەون، بەڵام تیمەکان بە زوویی کار بۆ نەهێشتنی کێشەکان دەکەن.

  • سەید ڕەزای دەرسیم چۆن خۆی کرد بە قوربانی بۆ گەلەکەی؟

  • کەجەکە: کۆمەڵکوژی دێرسیم یەکێکە لە دڕندەترین تاوانەکانی مێژووە

  • بەهۆی بارانبارینەوە، کارەبای سلێمانی تووشی کێشەی تەکنیکی بوو

  • پلەکانی گەرما نۆ پلە دادەبەزن و ئەگەری بەفربارین هەیە

  • زانیاریى له‌باره‌ى ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ى كاندیدبوون‌و ده‌رنه‌چوون

  • له‌هه‌ولێر یه‌كێتیى ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ كورسییه‌ك له‌ده‌ستبدات

  • یه‌كێتیى له‌باره‌ى له‌ده‌ستدانى دوو كورسى دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • په‌روین بوڵدان په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • جەنگیز چاندار: لە پرۆسەی چارەسەری هێشتا پێشکەوتنی کردەیی بەدەست نەهاتووە

سەرەکی