2   کاتژمێر پێش ئێستا 30 جار خوێنراوەتەوە

سەید ڕەزای دەرسیم چۆن خۆی کرد بە قوربانی بۆ گەلەکەی؟

ئیرادە میدیا

ساڵانی سییەکانی سەدەی ڕابردوو بوو، لەناو چیا سەخت و دۆڵە قووڵەکانی دێرسیم، پیاوێکی پیر و کاریزما بەناوی سەید ڕەزا، سەرقافڵەی خەڵکێک بوو کە نەیاندەویست دەستبەرداری ناسنامەی کوردبوونیان ببن. سەید ڕەزا کە کەسایەتییەکی دیاری ناوچەکە بوو، دژی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی نوێی تورکیا بوو بۆ سەپاندنی یاسای توند و لەناوبردنی کورد.

لە ساڵی ١٩٣٧دا، پاش ئەوەی سەید ڕەزا و سەرۆک خێڵەکانی ناوچەکە ڕەتیانکردەوە بە تەواوی ملکەچی فەرمانەکانی دەوڵەت بن، بڕیاری خەباتی چەکدارییاندا، حکومەتی ئەوکاتەی تورکیاش، بە سەرۆکایەتی مستەفا کەمال ئەتاتورک، هەڵمەتێکی سەربازیی بەرفراوانی دژی دانیشتوانی ناوچەکە دەستپێکرد، کە زۆرینەیان کوردی عەلەوی بوون. ئەم هێرشانە، بە فڕۆکە و تۆپخانە ئەنجام دران، ئەمەش دوای ڕاپەڕینێک بوو دژ بە سیاسەتی تورکاندن.

لە ئەنجامدا، بە پێی سەرچاوە مێژووییەکان، لەنێوان دە هەزار تا حەفتا هەزار کورد کۆمەڵکوژکران و بە هەزاران دیکەش دەربەدەری بەشەکانی دیکەی تورکیا کران.

لە سەروبەندی کۆمەڵکوژییەکەدا، سەید ڕەزای دەرسیم، بۆ ئەوەی گەلەکەی لەو کۆمەڵکوژییە بپارێزێت، بڕیاریدا خۆی تەسلیم بکات، بەو هیوایەی کۆتایی بە کوشتارەکەی دەوڵەتی تورکیا بهێنرێت.

لە ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٣٧، لە شاری ئیلیح، سەید ڕەزا و چەند هاوڕێیەکی دوای دادگایکردنێکی ڕووکەشی، لە سێدارە دران. بەڵام مەرگی سەید ڕەزا کۆتایی بە دڕندەیی سوپای تورک نەهێنا و تا ساڵێک دواتریش کۆمەڵکوژی کوردانی عەلەوی بەردەوام بوو.

  • سەید ڕەزای دەرسیم چۆن خۆی کرد بە قوربانی بۆ گەلەکەی؟

  • کەجەکە: کۆمەڵکوژی دێرسیم یەکێکە لە دڕندەترین تاوانەکانی مێژووە

  • بەهۆی بارانبارینەوە، کارەبای سلێمانی تووشی کێشەی تەکنیکی بوو

  • پلەکانی گەرما نۆ پلە دادەبەزن و ئەگەری بەفربارین هەیە

  • زانیاریى له‌باره‌ى ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ى كاندیدبوون‌و ده‌رنه‌چوون

  • له‌هه‌ولێر یه‌كێتیى ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ كورسییه‌ك له‌ده‌ستبدات

  • یه‌كێتیى له‌باره‌ى له‌ده‌ستدانى دوو كورسى دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • په‌روین بوڵدان په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • جەنگیز چاندار: لە پرۆسەی چارەسەری هێشتا پێشکەوتنی کردەیی بەدەست نەهاتووە

سەرەکی