4   کاتژمێر پێش ئێستا 3109 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل وه‌ڵامى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى تره‌مپ‌و شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌ ده‌داته‌وه‌

دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ له‌كۆشكى سپى به‌مه‌راسیمێكى سه‌رنجڕاكێش، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا پێشوازى له‌محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌ كرد، تره‌مپ پێیڕاگه‌یاند، ئاماده‌یه‌ فڕۆكه‌ى پێشكه‌وتووى سه‌ربازیى پێ بفرۆشێت، به‌مه‌رجى ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌ نێوانیان‌و له‌وه‌ڵامى سه‌رۆكى ئه‌مریكادا، شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌ وه‌ڵامى تره‌مپى دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند، ئاماده‌ن هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب ئاسایی بكه‌نه‌وه‌ به‌مه‌رجى ئه‌وه‌ى، هه‌م ئه‌مریكاو هه‌میش ئیسرائیل، پشتیوانیى له‌دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى فه‌ڵه‌ستینى بكه‌ن‌و دانى پێدابنێن.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تەلئەبیب وەڵامی مەرجه‌كه‌ى محەممەد بن سەلمانى دایەوە، وه‌زیرى وزه‌ى ئیسرائیل وتى، "ئه‌وه‌ى شازاده‌ سعودیه‌كه‌ داوایده‌كات، هه‌رگیز ئه‌وه‌ ناكه‌ین".

ئێلی کۆهین وەزیری وزەی ئیسرائیل ڕایگەیاندووه‌، وڵاتەکەی ئاساییکردنەوە لەگەڵ سعودیە قبوڵناکات، ئەگەر نرخەکەی دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەلەستینی بێت کە مەترسی لەسەر ئیسرائیل دروستبکات.

  • تره‌مپ چى به‌ڕۆناڵدۆ وت؟

  • ئیسرائیل وه‌ڵامى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى تره‌مپ‌و شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌ ده‌داته‌وه‌

  • ڕۆژى هه‌ینى ڕوداوێكى گرنگ له‌توركیا ڕووده‌دات

  • ڕێبەری بزووتنەوەی تاڵیبان له‌هه‌وڵێكى كوشتن ڕزگاریبوو

  • دیواری قوتابخانەیەك ڕووخاو دوو قوتابی بوونە قوربانی

  • بارزانى‌و عه‌بدى كۆبوونه‌وه‌

  • ئێران دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ره‌تدەكاته‌وه‌

  • جومانە غەلای: 80 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دراوە

  • مەهەپە پلانی سەردانی ئیمراڵی و دیداری ئۆجەلان ڕادەگەیەنێت

سەرەکی