2   کاتژمێر پێش ئێستا 38 جار خوێنراوەتەوە

تره‌مپ چى به‌ڕۆناڵدۆ وت؟

تره‌مپ چى به‌ڕۆناڵدۆ وت؟

لەمیانی ئێوارەخوانێکدا کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ شازادەی جێنشینی سعوودیە سازیکردبوو، دەرکەوتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بووە جێگەی سەرنجی هەمووان، چونكه‌ ئەوه‌ یەکەم سەردانی ئەستێرە پورتوگالییەکەیە بۆ ئەمریکا لەساڵی 2016وەو ترەمپ بەگەرمی پێشوازیی لێکرد.



لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن، محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە میوانداریکرا، ئەوەی دیمەنەکەی جیاوازتر کردبوو، ئامادەبوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی نەسری سعوودی بوو لەو ئێوارەخوانەدا.



لەمیانی دانیشتنەکەداو لەبەردەم ژمارەیەک لەمیوانەکان، دۆناڵد ترەمپ ڕووی دەمی کردە ڕۆناڵدۆو پێی وت:"بارۆنی کوڕم هاندەرێکی سەرسەختی تۆیە، خۆشحاڵم کە تۆش لێرە ئامادەبووی، ئەوە شەرەفێکی گەورەیە بۆ من".

پێشتر بەرپرسێکی کۆشکی سپی ئاشکرایکردبوو، ڕۆناڵدۆ بەشداریی ئەو ئێوارەخوانە دەکات، بەڵام ڕوونی نەکردبووەوە کە ئایا ڕۆناڵدۆ وەک بەشێک لەشاندی فەرمی سعوودیە بەشداریدەکات بەهۆی یاریکردنی بۆ یانەیەکی ئەو وڵاتە، یان بەبانگهێشتێکی تایبەت‌و بەفۆڕمێکی جیاواز ئامادەبووە.

  • تره‌مپ چى به‌ڕۆناڵدۆ وت؟

  • ئیسرائیل وه‌ڵامى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى تره‌مپ‌و شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌ ده‌داته‌وه‌

  • ڕۆژى هه‌ینى ڕوداوێكى گرنگ له‌توركیا ڕووده‌دات

  • ڕێبەری بزووتنەوەی تاڵیبان له‌هه‌وڵێكى كوشتن ڕزگاریبوو

  • دیواری قوتابخانەیەك ڕووخاو دوو قوتابی بوونە قوربانی

  • بارزانى‌و عه‌بدى كۆبوونه‌وه‌

  • ئێران دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ره‌تدەكاته‌وه‌

  • جومانە غەلای: 80 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دراوە

  • مەهەپە پلانی سەردانی ئیمراڵی و دیداری ئۆجەلان ڕادەگەیەنێت

سەرەکی