5   کاتژمێر پێش ئێستا 65 جار خوێنراوەتەوە

مەرجەکانی چوارچێوەى هەماهەنگى بۆ کاندیدى سەرۆک وەزیران ئاشکرابوو

ناوەندی هەواڵ

چوارچێوەى هەماهەنگى چوار مەرجى بۆ کاندیدى سەرۆک وەزیرانى داهاتووی عێراق دیاریکردووە، یەکێک لەمەرجەکان تایبەتە بە واژۆکردنى بەڵێننامە لەبارەى پێکنەهێنانى هیچ قەوارە و لیستێک لەدواى وەرگرتنى پۆستەکەى.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان دوو مەرجى  چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ کاندیدى سەرۆک وەزیرانى داهاتوو  بریتین لەوەى کە دەبێت ناوبانگ و هەڵسوکەوتی باش بێت، پەیوەندی باشی هەبێت لەگەڵ هەردوو لایەنی ئەمریکی و ئێرانی.

دوو مەرجەکەى دیکەى چوارچێوەى هەماهەنگى بریتین لە واژۆکردنى بەڵێننامەیەک کە هیچ قەوارەیەکی سیاسی دروست نەکات، لەگەڵ رازیبوون بەوەى لیژنەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی تیمی ئۆفیسی کاندیدەکە دیارى بکات.

چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان رۆژى 17ى تشرینى دووەم، دەرگاى پێشکەشکردنى ناوى بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانى داهاتوو کردەوە، دواى راگەیاندنى پێکهێنانى گەورەترین فراکسیۆن بۆ پێکهێنانى حکومەتى داهاتوو، ئەو هەنگاوەش راستەوخۆ دواى راگەیاندنى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانەوە بوو، ئەویش دواى هەفتەیەک لە بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق.

سودانى سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە 17ى تشرینى دووەمی ئەمساڵ بەشداری  کۆبوونەوەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى کرد بە ئاشکرا چەند جارێک خواستى خۆى بۆ بەردەوام بوون لە پۆستەکەى نیشانداوە، بەڵام بەشێک لەلایەنەکانى چوارچێوە لەناویاندا دەوڵەتى یاسا بەسەرۆکایەتى نورى مالیکى دژایەتى خۆیان بۆ ویلایەتى دووەمى سودانى نیشانداوە.

  • پەرلەمانی تورکیا پێ دەنێتە قۆناغی بڕیاردان لەسەر پرسی سەردانی ئۆجەلان

  • ڤیتۆی تاران محەمەد شیاع سودانی لە پۆستی سەرۆک وەزیران دوور دەخاتەوە

  • هەسەدە: حکومەتی دیمەشق هاوکاری داعش دەکات

  • کەشناسی هەرێم: تا دوو ڕۆژی تر باران نابارێت

  • مەرجەکانی چوارچێوەى هەماهەنگى بۆ کاندیدى سەرۆک وەزیران ئاشکرابوو

  • تره‌مپ چى به‌ڕۆناڵدۆ وت؟

  • ئیسرائیل وه‌ڵامى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى تره‌مپ‌و شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌ ده‌داته‌وه‌

  • ڕۆژى هه‌ینى ڕوداوێكى گرنگ له‌توركیا ڕووده‌دات

  • ڕێبەری بزووتنەوەی تاڵیبان له‌هه‌وڵێكى كوشتن ڕزگاریبوو

سەرەکی