2   کاتژمێر پێش ئێستا 1846 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل له‌ئه‌مریكا توڕه‌یه‌و پێشبینى شه‌ڕێكى قورس ده‌كرێت

ڕۆژنامەی "ئۆرشەلیم پۆست" لەزاری بەرپرسانی بەرگریی ئیسرائیلەوە ئاشکرایکرد، بزووتنەوەی حەماس‌و حزبوڵڵا، بەپشتیوانیی دارایی‌و سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، خەریکی بونیادنانەوەی ژێرخانی سەربازیی‌و خۆئامادەکردنن بۆ گەڕێکی نوێی شەڕ، لەکاتێکدا سوپای ئیسرائیل لەسنووردارکردنی وه‌ڵامەکانی لەلایەن ئەمریکاوە ناڕازییە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، گرووپەکان سەرقاڵی گواستنەوەی چەکن بۆ باشووری لوبنان‌و دۆڵی بەقاع، هەروەها هێزی نوێ دەخەنە ڕیزەکانیانەوەو مەشقەکانیان چڕکردووەتەوە.

سەرچاوە سەربازییەکان بەڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە، حزبوڵڵا بەئاشکرا ڕێککەوتنەکانی ئاگربەست پێشێلدەکات‌و بەپێچەوانەی بەڵێنەکان بۆ چەکدانان‌و دوورخستنەوەی مەترسییەکان، خەریکی بەهێزکردنەوەی تواناکانیەتی. سوپای ئیسرائیلیش لەوه‌ڵامدا چەندین بنکەو ژێرخانی حزبوڵڵای کردووەتە ئامانج کە لەقۆناغی بونیادنانەوەدا بوون.

بەرپرسانی ئەمنیی ئیسرائیل دەڵێن، حەماس بەهەماهەنگی لەگەڵ حزبوڵڵاو تاران، هەوڵی زیندووکردنەوەی "بەرەی بەرگری" دەدات بۆ ئەوەی گوشاربخاتەسەر ئاگربەستەکە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەداوە، فەرماندەیی باکووری سوپای ئیسرائیل خوازیاری وەڵامدانەوەیەکی "زۆر توندتر" بۆ پێشێلکارییەکانی حزبوڵڵایە، بەڵام لەم قۆناغەدا "ئەمریکا دەستی ئیسرائیلی بەستووە"و ڕێگە بەفراوانبوونی گرژییەکان نادات.

لەبەرەی باشووریش لەغەززە، فەرماندە مەیدانییەکان داوای ڕێکاری هێرشبەرانەتر دەکەن، چونکە بەپێی زانیارییەکان، باڵی سەربازیی حەماس دەستی بەکۆکردنەوەی زانیاریی‌و مەشقپێکردن کردووەتەوەو بەدوای هەلێکدا دەگەڕێت بۆ ئەنجامدانی "هێرشی لەناکاو" دژی یەکە سەربازییەکانی ئیسرائیل.

  • له‌باره‌ى كاندیدبوونى بافڵ تاڵه‌بانى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار یه‌كێتیى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش توڕه‌یه‌و بڕیارێك ده‌دات

  • ده‌زگاى ئاسایش وه‌ڵامى حه‌شدى شه‌عبى ده‌داته‌وه‌

  • ئیسرائیل له‌ئه‌مریكا توڕه‌یه‌و پێشبینى شه‌ڕێكى قورس ده‌كرێت

  • سبه‌ینێ شاندێك ده‌چێته‌ لاى ئۆجه‌لان.. گوڵستان كڵچ یه‌كێك ده‌بێت له‌شانده‌كه‌

  • په‌یامێكى ئاگرین له‌ئێرانه‌وه‌

  • پەرلەمانی تورکیا پێ دەنێتە قۆناغی بڕیاردان لەسەر پرسی سەردانی ئۆجەلان

  • ڤیتۆی تاران محەمەد شیاع سودانی لە پۆستی سەرۆک وەزیران دوور دەخاتەوە

  • هەسەدە: حکومەتی دیمەشق هاوکاری داعش دەکات

سەرەکی