2   کاتژمێر پێش ئێستا 1217 جار خوێنراوەتەوە

ده‌زگاى ئاسایش وه‌ڵامى حه‌شدى شه‌عبى ده‌داته‌وه‌

دەزگای ئاسایش هەرێم هەواڵی دەستگیرکردنی بارزگانێکی ماددەی هۆشبەر لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی لەسلێمانی ڕەتدەکاتەوەو ده‌ڵێت:"ئه‌و بازرگانه‌ى حه‌شد باسیده‌كات، ئێمه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌هێشتنى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانى كه‌ركوك له‌سلێمانى ده‌ستگیرمان كردووه‌".

حه‌شدى شه‌عبى ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و نووسیویه‌تى، "له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا توانیویانه‌ بچنه‌ سلێمانى‌و بازرگانێكى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیربكه‌ن".

دەزگای ئاسایشى هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ڕۆژى 19ى ئه‌م مانگه‌، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکوک کە پێکهاتبوون لەبەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ناوبراوو سێ ئەفسەری هەمان بەڕێوەبەرایەتی، بەسەرکەوتوانە توانرا بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر له‌سلێمانى دەستگیربکەن‌و دەستبگرن بەسەر بڕی سێ کیلۆگرام حەشیش".

ده‌زگاكه‌ ده‌ڵێت، "لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان‌و کارتێکەرە عەقڵییەکان لەگرتووخانەی دەزگای ئاسایش لەشاری سلێمانی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە".

دەزگای ئاسایش جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "ئەو تۆمەتبارە بەهیچ شێوەیەک لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە دەستگیرنەکراوە".

 

  • له‌باره‌ى كاندیدبوونى بافڵ تاڵه‌بانى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار یه‌كێتیى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش توڕه‌یه‌و بڕیارێك ده‌دات

  • ده‌زگاى ئاسایش وه‌ڵامى حه‌شدى شه‌عبى ده‌داته‌وه‌

  • ئیسرائیل له‌ئه‌مریكا توڕه‌یه‌و پێشبینى شه‌ڕێكى قورس ده‌كرێت

  • سبه‌ینێ شاندێك ده‌چێته‌ لاى ئۆجه‌لان.. گوڵستان كڵچ یه‌كێك ده‌بێت له‌شانده‌كه‌

  • په‌یامێكى ئاگرین له‌ئێرانه‌وه‌

  • پەرلەمانی تورکیا پێ دەنێتە قۆناغی بڕیاردان لەسەر پرسی سەردانی ئۆجەلان

  • ڤیتۆی تاران محەمەد شیاع سودانی لە پۆستی سەرۆک وەزیران دوور دەخاتەوە

  • هەسەدە: حکومەتی دیمەشق هاوکاری داعش دەکات

سەرەکی