1     کاتژمێر پێش ئێستا 1685 جار خوێنراوەتەوە

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش توڕه‌یه‌و بڕیارێك ده‌دات

لەوەڵامی ئەو قسانەی بولەنت ئارنچ لەزاری سەڵاحەددین دەمیرتاشەوە کردوونی، دەمیرتاش هاته‌ده‌نگ‌و دەڵێت، "ئەگەر بەمەبەستی نیازباشیش بێت، هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە بەناوی منەوە قسە بکات، کەی پێویست بکات ڕای گشتیی لەبیروبۆچوونەکانی خۆم ئاگاداردەکەمەوە".

دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە بولەنت ئارنچ سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، لەمیانی سەردانەکەی بۆ لای دەمیرتاش لەزیندان پێیڕاگەیاندووە، دەیەوێت دوای ئازادبوون لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببێتەوەو واز لەسیاسەت‌و خۆکاندیدکردنەوە بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار دەهێنێت، ئەمڕۆش پێنجشەممە دەمیرتاش بەنامەیەکی دەستنووس‌و بەبێ ناوهێنان، بەتوندی وەڵامی ئارنچ'ی دایەوە.

دەمیرتاش لەنامەکەیدا دەڵێت، "زیندانیکردنم بۆ ماوەی نۆ ساڵ بەبێئەوەی هیچ جۆرە تاوانێکم کردبێت، منی تووشی دۆخێکی زۆر سەخت کردووە، بەڵام خەبات لەپێناو ئاشتیی‌و دیموکراسی‌و ئازادی گەل، ئیرادەیەکی پۆڵاین‌و خۆڕاگریم دەوێت".

دەمیرتاش زۆر لەوە نیگەرانە ئەمجۆرە قسانە بەناوی ئەوەوە کراون کە دوورو نزیک پەیوەندییان بەوەوە نییە، بۆ ئه‌وه‌ش دەڵێت، "لێپرسینەوە لەنیازی ئەوکەسانە ناکەم، ئەو قسانەیان کردوونەتە ماڵ بەسەر منەوە، بەڵام پێویستە هەموو کەس ئەمە بزانێت‌و لێی دڵنیابێت، من وەک چۆن بەشکۆو سەربەرزییەوە هاتوومەتە ناو زیندان، بەبێئەوەی ڕێبدەم کەس شکۆم بشکێنێت‌و بەسەربەرزی لێرە دەچمە دەرەوە، یان تا دوایین ڕۆژی تەمەنم لێرە بەسەر دەبەم، ئەوە لای من بڕاوەتەوەو مشتومڕ هەڵناگرێت".

 دەمیرتاش هۆشداریداوە لەوەی هەر جۆرە ڕوونکردنەوەو ڕاگەیەندراوو بۆچوونێک کە ڕاستەوخۆ خۆی بڵاوی نەکاتەوە، پەیوەندی بەوەوە نییەو دەڵێت، "نیگەرانم بەبڵاوکردنەوەی قسەی چەواشەکەر، هەڵبەستراوو بەهەڵەدابەر بەناوی منەوە، بەداخەوە لایەنی نەرێنیی مانەوەم لەزیندان ئەوەیە چەندین ساڵە ئەمە دەکرێت‌و کارکردن بۆ ڕاستکردنەوەی هەر هەڵەیەکی لەمجۆرەش وزەیەکی زۆری دەوێت".

دەمیرتاش لەکۆتایی نامەکەیدا سەرنجی خستووەتەسەر ئەوەی کە تاکە ڕێگەیەک لەبەردەمیدا مابێت بۆ ڕێگەگرتن لەچەواشەکردنی قسەکانی‌و بەکارهێنانی قسەکانی بۆ مەرامی تایبەت، ئەوەیە جگە لەهاوڕێکانی لەگەڵ هیچ سیاسەتمەدارو پارێزەرێکی دیکە کۆنەبێتەوە.

  • له‌باره‌ى كاندیدبوونى بافڵ تاڵه‌بانى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار یه‌كێتیى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش توڕه‌یه‌و بڕیارێك ده‌دات

  • ده‌زگاى ئاسایش وه‌ڵامى حه‌شدى شه‌عبى ده‌داته‌وه‌

  • ئیسرائیل له‌ئه‌مریكا توڕه‌یه‌و پێشبینى شه‌ڕێكى قورس ده‌كرێت

  • سبه‌ینێ شاندێك ده‌چێته‌ لاى ئۆجه‌لان.. گوڵستان كڵچ یه‌كێك ده‌بێت له‌شانده‌كه‌

  • په‌یامێكى ئاگرین له‌ئێرانه‌وه‌

  • پەرلەمانی تورکیا پێ دەنێتە قۆناغی بڕیاردان لەسەر پرسی سەردانی ئۆجەلان

  • ڤیتۆی تاران محەمەد شیاع سودانی لە پۆستی سەرۆک وەزیران دوور دەخاتەوە

  • هەسەدە: حکومەتی دیمەشق هاوکاری داعش دەکات

سەرەکی