3   کاتژمێر پێش ئێستا 766 جار خوێنراوەتەوە

سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئیسرائیل سعودیه‌و ئیماراتیش په‌لكێشى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران ده‌كات

یائیر لاپید سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل بەئاژانسی هەواڵی (JNS)ی ئیسرائیلی ڕاگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە لەکاتی پێویستدا ڕێکاری کاریگەر دژی حکومەتی ئێران بگرێتەبەر.

بەوتەی لاپید ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لەخۆی بەرامبەر بەبەرنامە ئەتۆمی‌و مووشەکە بالیستییەکانی ئێران، مافی خۆیەتی هەر هەنگاوێک بگرێتەبەرو ئەگەر پێویستبکات "بەشێوەیەکی کاریگەر" ئەو مافە بەکاردەهێنن.

لاپید لە میانەی کۆبوونەوەی پارتەکەیدا لەکنێست (پەرلەمانی ئیسرائیل) وتی:"بەبڕوای من ئێران هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و تەواوی جیهان، ئەمە تەنها کێشەی ئیسرائیل نییە، بەڵکو کێشەیەکی جیهانییە".

سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشدا، بەرنامەی مووشەکی بالیستیی کۆماری ئیسلامی "هەڕەشە لەتەواوی ناوچەکە دەکات، بۆیە ئەمە کێشەیەکی پەیوەندیدار بەئەمریکا، سعودیە، ئیمارات‌و ئیسرائیلە".

لاپید جەختیکردەوە، ئیسرائیل مافی ئەوەی هەیە "لەژێر هەر بارودۆخێکدا بەرگری لەخۆی بکات‌و ئێمەش لەکاتی خۆیدا ئەو مافە بەکاردەهێنین".

ڕۆژی دووشەممە سوپای پاسدارنی ئێران لەڕاگەیاندراوێکدا هەڕەشەیکردبوو، بەرەی موقاوەمە زەبری کوشندە لەئیسرائیل دەدات.

ڕاگەیه‌ندراوەکەی سوپای پاسداران دوای ئەوە بڵاوبووەوە، ئیسرائیل لەهێرشێکدا بۆسه‌ر باشووری لوبنان، هەیسەم عەلی تەباتەبایی کەسی دووەمی حزبوڵڵای کوشت.

سوپای پاسدارانیش ئەو هێرشەی بەتاوانێکی دڕندانە وەسفکردو ڕایگەیاند، لەکاتی گونجاودا تۆڵەی کوشتنی تەباتەبایی دەکەنەوە.

  • وته‌بێژى فه‌رمى یه‌كێتیى ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ حزبه‌كه‌ى ڕێگربێت له‌به‌رده‌م پێكهێنانى كابینه‌ى نوێدا

  • پڕۆژه‌ى ڕووناكى له‌هه‌ولێر كێشه‌ى تێكه‌وت‌و وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌ساڤایاوه‌.. تایبه‌ته‌ به‌عێراق‌و زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

  • مه‌ترسیى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تایه‌كى فراوان ده‌كرێت‌و ده‌وامى قوتابخانه‌كان ڕاده‌گیرێن

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى كه‌ناڵه‌كانى بین سپۆرته‌وه‌ بڕیارێكى به‌په‌له‌ى ده‌ركرد

  • به‌شێكى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى به‌ڕووى هاتوچۆدا ده‌كرێته‌وه‌

  • سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئیسرائیل سعودیه‌و ئیماراتیش په‌لكێشى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران ده‌كات

  • سەرژمێری عێراق: ژمارەی دانیشتووان 45 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

سەرەکی