6   کاتژمێر پێش ئێستا 93 جار خوێنراوەتەوە

سەرژمێری عێراق: ژمارەی دانیشتووان 45 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

ئیرادە میدیا

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی پلاندانانی عێراق، وردەکاریی ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەگوێرەی پارێزگاکان بڵاو بکاتەوە. ئەمە دوای ئەوە دێت کە پێنج ڕۆژ لەمەوبەر ئەنجامی بەرایی سەرژمێرییەکە بڵاو کرایەوە.

عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: ئەنجامە وردەکارییەکان، کاژێر 9:00ـی بەیانیی سبەینێ لەلایەن محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانانەوە ڕادەگەیەندرێت.

سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان لە 20ی تشرینی دووەمی 2024 ئەنجامدرا. بەگوێرەی ئاماری بەرایی، ژمارەی دانیشتووانی وڵات 45 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەتی پلاندانان وردەکاریی ئەنجامی سەرژمێریی 15 پارێزگاکەی عێراق ڕادەگەیێنێت و هەرێمی کوردستانیش لەلای خۆیانەوە هەمان ئەنجامی پارێزگاکانی خۆیان (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) بڵاو دەکەنەوە.

  • وته‌بێژى فه‌رمى یه‌كێتیى ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ حزبه‌كه‌ى ڕێگربێت له‌به‌رده‌م پێكهێنانى كابینه‌ى نوێدا

  • پڕۆژه‌ى ڕووناكى له‌هه‌ولێر كێشه‌ى تێكه‌وت‌و وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌ساڤایاوه‌.. تایبه‌ته‌ به‌عێراق‌و زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

  • مه‌ترسیى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تایه‌كى فراوان ده‌كرێت‌و ده‌وامى قوتابخانه‌كان ڕاده‌گیرێن

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى كه‌ناڵه‌كانى بین سپۆرته‌وه‌ بڕیارێكى به‌په‌له‌ى ده‌ركرد

  • به‌شێكى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى به‌ڕووى هاتوچۆدا ده‌كرێته‌وه‌

  • سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئیسرائیل سعودیه‌و ئیماراتیش په‌لكێشى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران ده‌كات

  • سەرژمێری عێراق: ژمارەی دانیشتووان 45 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

سەرەکی