3   کاتژمێر پێش ئێستا 1610 جار خوێنراوەتەوە

حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى كه‌ناڵه‌كانى بین سپۆرته‌وه‌ بڕیارێكى به‌په‌له‌ى ده‌ركرد

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکوومەتی هەرێم بڕیاریدا بەڕاگرتنی پەخشی کەناڵەکانی 'beIN SPORTS' کە بەشێوەی نایاسایی‌و لەڕێگەی سیستەمی (IPTV)ەوە پەخشدەکرێن‌و مۆڵەتی یەک مانگی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە دیاریکرد.

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکوومەتی هەرێم لەڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەمەبەستی ڕاگرتنی پەخشی هەندێک کەناڵی بێ مۆڵەت‌و پاراستنی مافی خاوەندارێتی، بڕیارێکی نوێی دەرکردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆستەو گەیاندن لەڕۆژى 17ى ئه‌م مانگه‌وه‌ بەنووسراوی فەرمی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێتی ئاگادارکردووەتەوە، کە دەبێت پەخشی کەناڵەکانی (beIN   SPORTS)  ڕابگرن کە لەڕێگەی پەخشی ئۆنلاین‌و هەندێک کەناڵی ناوخۆییەوە بەنایاسایی‌و بەشێوازی (IPTV) پەخشدەکرێن.

وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم بڕیارە بۆ ڕێگرتنە لەو سەرپێچییە نایاساییانەو پاراستنی مافی پەخش‌و بڵاوکردنەوەیە، بۆ ئەو مەبەستەش مۆڵەتی یەک مانگی بۆ کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت دیاریکردووە بۆ ڕاگرتنی ئەو پەخشانە.

لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکراوەتەوە، هەر کەناڵێک بیەوێت لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە پەخشی دامەزراوەی (beIN SPORTS) بکات، پێویستە لەڕێگەی بریکاری فەرمیی ئەو دەزگایەوە بێت، ئەمەش لەبەر پاراستنی مافی خاوەندارێتیی فیکری‌و یاسایی بەپێی یاساو ڕێنماییە بەرکارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

  • وته‌بێژى فه‌رمى یه‌كێتیى ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ حزبه‌كه‌ى ڕێگربێت له‌به‌رده‌م پێكهێنانى كابینه‌ى نوێدا

  • پڕۆژه‌ى ڕووناكى له‌هه‌ولێر كێشه‌ى تێكه‌وت‌و وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌ساڤایاوه‌.. تایبه‌ته‌ به‌عێراق‌و زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

  • مه‌ترسیى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تایه‌كى فراوان ده‌كرێت‌و ده‌وامى قوتابخانه‌كان ڕاده‌گیرێن

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى كه‌ناڵه‌كانى بین سپۆرته‌وه‌ بڕیارێكى به‌په‌له‌ى ده‌ركرد

  • به‌شێكى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى به‌ڕووى هاتوچۆدا ده‌كرێته‌وه‌

  • سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئیسرائیل سعودیه‌و ئیماراتیش په‌لكێشى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران ده‌كات

  • سەرژمێری عێراق: ژمارەی دانیشتووان 45 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

سەرەکی