سەربازانی ئیسرائیل
1     کاتژمێر پێش ئێستا 48 جار خوێنراوەتەوە

دەیان هەزار سەربازی ئیسرائیلی بەهۆی كێشەی دەروونییەوە چارەسەر وەردەگرن

ناوەندی هەواڵ

ڕۆژنامەی جۆرۆزالیم پۆستی ئیسرائیلی ئاشكرای كردووە كە زیاتر لە 82 هەزار سەرباز چارەسەری پزیشكی وەردەگرن، لەو ڕێژەیەشدا 58%یان پەیوەندی بە كێشەی دەروونییەوە هەیە، بەتایبەت شۆكبوونی كاتی جەنگ.

بەپێی ئامارێكی فەرمی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، 22 هەزار ئەفسەر و سەرباز لە ماوەی جەنگی غەززەدا بریندار بوون.

هەرچەندە گرووپە فەڵەستینییەكان و بەشێك لە میدیا جیهانییەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە ژمارەی كوژراو و بریندارانی سوپای ئیسرائیل زۆر زیاترە لەو ئامارەی كە وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، مانگانە نزیكەی هەزارو 500 داواكاریی نوێ بۆ چارەسەری دەروونییان پێشكەش دەكرێت و پێشبینی دەكرێت تا ساڵی 2028 ئەم ڕێژەیە بگاتە 100 هەزار كەس.

ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان پێشتر ئاماژەیان بە ئەنجامدانی كاری دڕندانە و نامرۆڤانە لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە لە غەززە كردووە.

بەپێی هەواڵی بەشێک لەمیدیا جیهانییەکان، حكومەتی ئیسرائیل شكستی هێناوە لە پاراستنی تەندروستی دەروونی سەربازەكانی، ئەوەش كاریگەری قوڵی لەسەر ژیانی سەربازان و خێزانەكانیان دروست كردووە و كێشەیەكی گەورەی كۆمەڵایەتی دروست دەكات.

  • مالكی: لەگەڵ قوباد تاڵەبانی بەوردی باسمان لە پۆستی سەرۆك كۆمار كرد

  • دەیان هەزار سەربازی ئیسرائیلی بەهۆی كێشەی دەروونییەوە چارەسەر وەردەگرن

  • ئاڵۆزیى ڕویدا.. ڕێگریى له‌كوردان ده‌كرێت زه‌ویه‌كانیان بكێڵن

  • وێنه‌گرتن‌و تۆماركردنى ڤیدیۆ له‌مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌

  • چاندار گومانى هه‌یه‌

  • یه‌كه‌م وه‌زاره‌تى عێراق له‌باره‌ى بڕیارى به‌تیرۆریست ناساندنى حزبوڵڵاو حوسییه‌كان هاته‌ده‌نگ

  • سه‌ركرده‌یه‌كى ڕۆژئاواى كوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ى توركیا كرد

  • ئۆتۆمبێلێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دوو هاوڵاتى ده‌كوژێت

سەرەکی