2025-12-06 4626 جار خوێنراوەتەوە

چاندار گومانى هه‌یه‌

جەنگیز چاندار ڕایدەگەیەنێت، هەموو ئەو قسانەی بەناوی عەبدوڵڵا ئۆجالانەوە دەکرێن، لەژێر فشاردان‌و بێبەهان، ده‌شڵێت، "تورکیا بەدڵی خۆی ئەوکەسانە دیاریدەکات کە دەچنە ئیمراڵی، به‌ڵام ده‌بێت توركیا بزانێت شتەکان بەخواستی تورکیا نابن‌و ناچارە ده‌بێت هەنگاوبنێت".

جەنگیز چاندار پەرلەمانتاری پارتی یەكسانیی‌و دیموكراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند، "پێشتر بەردەوام هێرشدەكرایەوەسەری كاتێك دەیوت، هەرچییەك بەناوی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە دەوترێت لەلایەن شاندەكانەوە، لەژێر فشاری حكوومەتی توركیاو دەزگای هەواڵگریی میت بووەو دەستكاری دەكرێت‌و بریتی نین لەبۆچوونی ئۆجەلان، بەڵام بۆ یەكەمجار ئاشكرابووە كە دەوڵەتی تورك چۆن دەستكاریی قسەكانی ئۆجەلان دەكات".

چاندار وتی، "پێشتر كە بڕیاربوو سڕی سورەیا ئۆندەرو پەروین بوڵدان سەردانی ڕۆژئاوا بكەن، تا باوەڕ بەهێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بكەن بۆ چەكدادانان، وترا ئەوە داواكاریی ئۆجەلانە، بەڵام بابەتەكە وانەبوو، ئەوكاتیش وتی كە دەوڵەت ئەو دووكەسەی سەپاندووە لەجێگەی هاوسەرۆكانی دەم پارتی، هەمووان هێرشیانكردەسەرم‌و ئێستاش ئاشكرایە كە ڕاستییەكان چۆنن".

لەبارەی دوایین سەردان بۆ ئیمراڵی كە كۆمسیۆنی ئاشتیی ئەنجامیاندا، چاندار وتوویەتی، ئایا ئەنجامی تەواوەتی دیدارەكە چی بووە؟ چونكە دەوڵەت بەشێوەیەكی بەپەلە ناردنی، بەڵام بەهۆی ئەم ئابڕووبەرییەوە نەیانتوانی بیشارنەوە وەك ئەوەی دەیانویست، بۆیە وردەكارییەكانی كۆبوونەوەكەیان لەئیمراڵی بەنیمچەنهێنی هێشتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی توركیا هیچ چارەیەكی تری نییە لەوەی یان دەستبەرداری پرۆسەكە ببێت، یان ئەوەتا دەبێت هەنگاوی گەورەو كاریگەربنێت‌و گۆڕانكاریی بكات.

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

سەرەکی