2025-12-06 6135 جار خوێنراوەتەوە

ئۆتۆمبێلێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دوو هاوڵاتى ده‌كوژێت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەسەر ڕووداوەکەی دوو شەو پێش ئێستای شەقامی 40 مەتری کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس، ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوەو ئاماژە بەوەدەدات، تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراوە.

شەوی 04-12-2025، لەشەقامی 40 مەتریی شاری هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا ژمارە 5427 وەزارەتی پێشمەرگە) خۆی کێشاوە بەئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدیس کە شوفێرەکەی لەبەردەم شووقەکانی پڕۆژەیەک وەستاوەو قسەی لەگەڵ دوو کارمەندی سکیوریتی کردووە بەمەبەستی چوونەژوورەوە، لەئەنجامدا هەردوو کارمەندی سکیوریتی پڕۆژەیەک بەناوەکانی (محەممەد سەردار موحسین)و (ئەحمەد محەممەد شەریف) بەهۆی پێکدادانەکەوە گیانلەدەستدەدەن‌و زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدیس دەکەوێت.

بەگوێرەی ڕاگەیه‌نراوی فەرمی پۆلیسی هەولێر، لەلێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە شوفێری تۆیۆتاکەی وەزارەتی پێشمەرگە بەناوی (م. ٲ. م) ماددەی کحولی بەکارهێنابوو، 100% لەڕووداوەکە کەمتەرخەم بووە، ئێستا بەپێی ماددەی 24ـی هاتووچۆ ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

ئەو دوو سکیوریتییەی بەهۆی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە، پێش ڕووداوەکە لەگەڵ شوفێری مارسیدسەکە گفتوگۆی چوونە ژوورەوەیان بووە، بۆ ئەوەی ڕێگەی بدەن بچێتە نێو پڕۆژەکە، لەوکاتەدا شوفێری تۆیۆتاکەی وەزارەتی پێشمەرگە هاتووەو خۆی بەمارسدیسەکە کێشاوەو ئەو دوو سکویریتییەش بەرکەوتوون‌و گیانیان لەدەستداوە.

  • دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانەکانی حەلەب بکرێت و مافی هاوڵاتییان بپارێزرێت

  • رێكخراوی هەرانا: تائێستا لە خۆپیشاندانەكانی ئێران دوو هەزار و 571 كەس كوژراون

  • لەبارەی ڕاگرتنی گەشتەکانی سلێمانی-ئێران ڕوونکردنەوە دەدرێت

  • هەسەدە: دیمەشق دەیەوێت بە بیانووی ناڕاست ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزی بەرێت

  • دەستەی مافی مرۆڤ: سکاڵا لەسەر مەلا مەزرهەر تۆماردەکات

  • بەڕێوەبەری خۆسەر: دڵنیابن ئە تاوانانەی دژ بە کوردانی حەلەب کرا ئاسان تێناپەڕن

  • ئێران: ئەمەریکا هێرش بکات هێرش دەکەین

  • ئاسایشى شێخ مه‌قسود: ڕاسته‌ قوربانیمان زۆربوو بەڵام كۆڵناده‌ین‌ و تەسلیم بونیش قبوڵنەکرا

  • ئاسایشی حەلەب: شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە شێخ مەقسود بەردەوامە

سەرەکی