2025-12-06 3709 جار خوێنراوەتەوە

بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌

ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان له‌بڕیارێكى به‌په‌له‌دا ده‌ڵێت، "بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکانی داعش‌و قۆستنەوەی گردبوونەوەی خەڵک بەبۆنەی ساڵیادی ڕووخانی دەسەڵاتی بەعس لەسووریا، ڕۆژانی 7و 8ی ئەم مانگە هەموو جۆرە کۆبوونەوە، چالاکی جەماوەریی‌و کۆمەڵایەتییەکان‌و بەکارهێنانی چەک‌و یاری ئاگرین لەهەموو ناوچەکان قەدەغەیە".

سەرلەبەیانی ڕۆژی 8ی 12ی ساڵی 2024و دوای 53 ساڵ لەحوکمی باوکی‌و دواتر خۆی، دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ڕووخاو ناوبراو بەرەو ڕووسیا هەڵهات بەوەش قۆناغێکی نوێ لەسووریا دەستیپێکرد، بۆ یەکەم ساڵیادی ڕووخانی دەسەڵاتی بەعسیش، ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا داوای لەسەرجەم خەڵکی وڵاتەکەی کردووە لەو ڕۆژەدا بچنەسەر شەقام‌و ئاهەنگ‌و خۆشی خۆیان دەرببڕن.

دەستەی ناوخۆی سەر بەئیدارەی خۆسەری باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەمڕۆ شەممە نووسراوێکی بڵاوکردەوەو باسی لەوەکردووە، بۆ تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ڕووخانی بەعس پیرۆزبایی لەگەلانی سووریا دەکات‌و ئومێدەوارە سووریا ساڵ بەساڵ زیاتر بەرەو خۆشگوزەرانی بڕوات‌و هەمووان لەناو سیستەمێکی فرەیی‌و ناناوەندیدا بەئازادانە پێکەوەبژین.

ئەوەشیخستووەتەڕوو، لەم قۆناغەدا بەهۆی ئەوەی هەڕەشەی شانە نوستووەکانی داعش زیادیانکردووەو لەوانەیە ئەم یادە بۆکردنە ئامانجی خەڵک بقۆزنەوە، بۆیە بڕیاردراوە ڕۆژانی 7و 8ی ئەم مانگە لەهەموو ناوچەکانی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا هەموو جۆرە کۆبوونەوە، چالاکی جەماوەریی‌و کۆمەڵایەتییەکان‌و بەکارهێنانی چەک‌و یاری ئاگرین قەدەغە بکرێت‌و ئەوانەی سەرپێچی دەکەن ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبنەوە.

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

سەرەکی