4   کاتژمێر پێش ئێستا 11687 جار خوێنراوەتەوە

به‌په‌له‌ هاوڵاتیانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى هۆشداریده‌دات به‌هاوڵاتیانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاوازى هه‌رێمى كوردستان‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بایه‌كى به‌هێز ڕوو له‌ناوچه‌كانیان ده‌كات"، ده‌شڵێت، "له‌ئێستاوه‌ ئاگاداربن، چوارشه‌ممه‌ با به‌هێزه‌كه‌ ده‌گات".

پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی به‌ئیراده‌ى وت، "پێشبینی نوێی ڕەوشی کەشوهەوا باس له‌وه‌ده‌كات، لەسنوری سلێمانی‌و ئیدارەی ڕاپەڕین‌و بەشێکی ناوچەکانی هەڵەبجەو باکوری ئیدارەی گەرمیان‌و ڕۆژهەڵاتی کەرکوک، ڕۆژی چوارشەممە 17ى ئه‌م مانگه‌، بای باکورو بای باکوری ڕۆژهەڵات چالاک دەبێت".

ده‌شڵێت، "تا نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی بای باکورو بای باکوری ڕۆژهەڵات ناوبەناو مامناوەند بۆ بەهێز چالاک دەبێت، خێرایی بایه‌کە لەشاری سلێمانی‌و ئیدارەی ڕاپەڕین 45 بۆ 65 کیلۆمه‌تر ده‌بێت، ناوچەکانی دیکە 30 بۆ 50 کیلۆمه‌تر، بای باکور بەبایەکی وشک‌و سارد ناسراوە، کاتەکانی شەو سەرمای بەهێز دەبێت".

ئه‌و كه‌شناسه‌ هۆشداریی‌و ڕێنمایی بۆ هاوڵاتیان بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت:
1ـ ئۆتۆمبێلەکانتان لەشوێنی سەلامەت ڕابگرن.
2ـ دورکەوتنەوە لەژێر ئەو دارودرەختانەی مەترسی شکانەوەیان هەیە.
3ـ دورکەوتنەوە لەژێر ئەو سەقف‌و دیوارانەی مەترسی ڕوخانیان لێدەکرێت.
4ـ هەندێ کەلوپەلی سەربانی ماڵەکان هەیە توندوتۆڵ بکرێن‌و ببەسترێنەوە.

  • شۆفێران ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌.. دره‌نگانى ئه‌مشه‌و تاوه‌كو به‌ره‌به‌یان گونجاو نییه‌ بۆ هاتوچۆكردن

  • حەج‌و عومرەی كوردستان لەڕیكلامكردن بۆ جۆرێكی حەج ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە

  • به‌په‌له‌ هاوڵاتیانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

  • هاكان فیدان هێرشده‌كاته‌سه‌ر شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌

  • شارەزایانی ئاو: بەنداوەکانی عێراق توانای عەمبارکردنی 100 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە.. بەم دوو شەپۆلی بارانە 3.5 ملیار سێجا ئاو عەمبارکراوە

  • له‌باره‌ى په‌لاماره‌كه‌ى سوریاوه‌ وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌

  • کۆبوونەوەی شاندی ئیمڕاڵی‌و باخچەلی چی تێدا باسكرا؟

  • بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10ی هەرێم، مەرجی هەیە

سەرەکی