هاكان فیدان هێرشده‌كاته‌سه‌ر شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌
5   کاتژمێر پێش ئێستا 3052 جار خوێنراوەتەوە

هاكان فیدان هێرشده‌كاته‌سه‌ر شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌

هاکان فیدان دەڵێت، "ئیسرائیل پاڵپشتی هەسەدەو کورد لەئیسرائیلەوە چاوقایمی وەردەگرێت،  ناشبێت چیتر بەره‌نگاربونەوەی داعش ببێتە هۆی هەژمونگەرایی کوردەکان".

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەنوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كە ڕێكخستنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یەو لەهەناوی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)وە هاتوە، بوێریی‌و پشتیوانی ڕاستەوخۆ لەئیسرائیلەوە وەردەگرێت، ئیسرائیل بەئاشکرا پاڵپشتییان دەکات ئەگەرنا ناتوانن بەو جۆرە بڕوابۆخۆبونە مامەڵە بکەن.

هاکان فیدان ئاماژەی بەوەشدا، نەبێت چیت بەبیانوی بەرەنگاربونەوەی داعش کوردو هەسەدە بەهێزبکرێن‌و ڕێگە بەفراوانبونی هەژمونیان بدرێت، دەبێت ئیتر کۆتایی بەو پاساوانە بێت‌و هەموان بچنەوە پێگەی خۆیان.

وتیشی، "دەبێت کێشەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا کە مەبەستی ڕۆژئاوای کوردستانە، بەڕێگەی دانوستان چارەسەربکرێن، بەگوێرەی ڕێککەوتنی 10ی ئادار، چونکە ئەوەی ئێستا هەیە هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی تورکیا".

دەبێت لەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەربکرێت نەک هێز، وەک لەڕێککەوتنی 10ی ئاداردا هاتوە، بەردەوامی دۆخی ئێستا هەڕەشە لەئاسایشی سوریاو تورکیاو وڵاتانی دراوسێ دەکات.

لەبارەی ئیسرائیلەوە وتی، "ئیسرائیل مەتسری گەورەو ڕاستیینەیە بۆ تورکیا لەباشوری سوریا، نەک لەڕوی قەبارەوە، بەڵکو لەو ڕوەی ئیسرائیل دەستوەردان دەکات‌و ژینگەیەکی پڕمەترسیی‌و هەڕەشه‌ی لەسوریا دروستکردوە، بەجۆرێک ئێستا باشوری سوریا مەترسیدارترین ناوچەیە بۆ تورکیا".

لەبارەی پرۆسەی چارەسەریی‌و چەکلەناوبردنی پەکەکەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی، "ئەنكەرە بەڕونی لەگەڵ بەبەتەکە دەڕوان‌و شتێکی نوێشیان لەپەکەکەو هەنگاوی داهاتویان نەبیستوە".

  • شۆفێران ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌.. دره‌نگانى ئه‌مشه‌و تاوه‌كو به‌ره‌به‌یان گونجاو نییه‌ بۆ هاتوچۆكردن

  • حەج‌و عومرەی كوردستان لەڕیكلامكردن بۆ جۆرێكی حەج ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە

  • به‌په‌له‌ هاوڵاتیانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

  • هاكان فیدان هێرشده‌كاته‌سه‌ر شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌

  • شارەزایانی ئاو: بەنداوەکانی عێراق توانای عەمبارکردنی 100 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە.. بەم دوو شەپۆلی بارانە 3.5 ملیار سێجا ئاو عەمبارکراوە

  • له‌باره‌ى په‌لاماره‌كه‌ى سوریاوه‌ وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌

  • کۆبوونەوەی شاندی ئیمڕاڵی‌و باخچەلی چی تێدا باسكرا؟

  • بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10ی هەرێم، مەرجی هەیە

سەرەکی