5   کاتژمێر پێش ئێستا 7450 جار خوێنراوەتەوە

شارەزایانی ئاو: بەنداوەکانی عێراق توانای عەمبارکردنی 100 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە.. بەم دوو شەپۆلی بارانە 3.5 ملیار سێجا ئاو عەمبارکراوە

عادل موختار شارەزاو پسپۆڕی ئاو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بارانبارینی ئەمدواییانەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان‌و باکوری ڕۆژهەڵاتی عێراق بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی بەهێزکردنی کۆگای ئاوی بەنداوەکانی ئەو ناوچەیە".

موختار ڕوونیکردووه‌تەوە، بەهۆی ئەم دوو شەپۆلەی بارانبارینەی ئەمدواییە، بەنداوەکانی عێراق نزیکەی 3.5 ملیار مەتری سێجا ئاویان کۆکردووه‌تەوە، ئەمەش بە"ئاماژەیەکی باش" دادەنرێت بۆ وەرزی بارانبارینێکی باش، بەتایبەت کە به‌نداوەکان توانای عەمبارکردنی زیاتر لە 100 ملیار مەتری سێجایان هەیە.

هەروەک داوای لەوەزارەتەکانی سەرچاوە ئاوییەکان‌و کشتوکاڵ کردووە کە بەڕێوەبردنێکی ژیرانەی ئاو پەیڕەوبکەن‌و دووربکەونەوە لەسیاسەتە هەڵەکان لەکۆگاکردن‌و دابەشکردن.

لەکۆتاییدا جەختی لەسەر پێویستیی گۆڕانکاریی لەپلانە کشتوکاڵییەکان‌و بەکارهێنانی تەکنیکەکانی نوێی ئاودێری کردەوە بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو.

  • شۆفێران ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌.. دره‌نگانى ئه‌مشه‌و تاوه‌كو به‌ره‌به‌یان گونجاو نییه‌ بۆ هاتوچۆكردن

  • حەج‌و عومرەی كوردستان لەڕیكلامكردن بۆ جۆرێكی حەج ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە

  • به‌په‌له‌ هاوڵاتیانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

  • هاكان فیدان هێرشده‌كاته‌سه‌ر شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌

  • شارەزایانی ئاو: بەنداوەکانی عێراق توانای عەمبارکردنی 100 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە.. بەم دوو شەپۆلی بارانە 3.5 ملیار سێجا ئاو عەمبارکراوە

  • له‌باره‌ى په‌لاماره‌كه‌ى سوریاوه‌ وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌

  • کۆبوونەوەی شاندی ئیمڕاڵی‌و باخچەلی چی تێدا باسكرا؟

  • بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10ی هەرێم، مەرجی هەیە

سەرەکی