3   کاتژمێر پێش ئێستا 1471 جار خوێنراوەتەوە

حەج‌و عومرەی كوردستان لەڕیكلامكردن بۆ جۆرێكی حەج ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە

ماوه‌یه‌كه‌ له‌تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی ریكلامكردن بۆ بردنی خه‌ڵك بۆ پڕۆسەی حه‌ج به‌شێوه‌ی بازرگانی یاخود تایبەتدەكرێت، بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی حەج‌و عومڕەی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوەو دەڵێت، "ئەمە هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌و پارەكانتان بەفیڕۆ مەدەن"‌.

كاروان ستوونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج‌و عومڕەی كوردستان ڕایگەیاند، "حه‌ج بەشێوەی فه‌رمی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی حه‌جه‌وه‌ ‌ بۆ هاووڵاتییان له‌سیستمی ئه‌لیكترۆنی ده‌رچووه كه‌ به‌ڕاسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ هه‌موو هاووڵاتییان به‌شێوه‌ی تیروپشك ئه‌نجامدراوه‌، به‌ده‌ر له‌مە هیچ حه‌جێكی دیكه‌ به‌ناوی حه‌جی بازرگانی یاخود پشكی تایبه‌ت‌و ناوه‌كانی دیكه‌ له‌كوردستان تائێستا بوونی نییه‌".

ڕاشیگەیاند، "بەداخەوە‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك لەهاووڵاتییانەوە ئاگاداركراوینەته‌وه‌ كه‌ ماوەیەكە خه‌ڵكانێك له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی كوردستان بانگه‌شه‌ی حەجی بارزگانی‌و تایبەتی ده‌كه‌ن، به‌شێك له‌و ڕیكلامانه‌ش به‌ژماره‌ی تەلەفۆنی سعوودییه‌وه‌ ده‌كرێت تاوه‌كو قه‌ناعه‌ت بۆ هاووڵاتییان دروستبكرێت".

كاروان ستوونی داوای لەهاووڵاتییانی كوردستان كرد خۆیان له‌م بابه‌ته‌ بپارێزن تاوه‌كو پاره‌كانیان به‌فیڕۆ نه‌چێت.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج‌و عومڕەی كوردستان جەختیشیكردەوە، حكوومه‌تی هه‌رێم به‌هه‌موو ڕوویه‌وه‌كه‌وه‌ باڵپشتی له‌پڕۆسه‌ی حه‌ج ده‌كات، هه‌ر كه‌سێكیش تیوه‌بگلێت به‌مه‌به‌ستی فێڵكردن له‌هاووڵاتییان، له‌ڕێگه‌ی داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان‌ ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ هاووڵاتییان له‌م بابه‌ته‌ زۆر هۆشیارو ئاگاداربن.

  • شۆفێران ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌.. دره‌نگانى ئه‌مشه‌و تاوه‌كو به‌ره‌به‌یان گونجاو نییه‌ بۆ هاتوچۆكردن

  • حەج‌و عومرەی كوردستان لەڕیكلامكردن بۆ جۆرێكی حەج ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە

  • به‌په‌له‌ هاوڵاتیانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

  • هاكان فیدان هێرشده‌كاته‌سه‌ر شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌

  • شارەزایانی ئاو: بەنداوەکانی عێراق توانای عەمبارکردنی 100 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە.. بەم دوو شەپۆلی بارانە 3.5 ملیار سێجا ئاو عەمبارکراوە

  • له‌باره‌ى په‌لاماره‌كه‌ى سوریاوه‌ وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌

  • کۆبوونەوەی شاندی ئیمڕاڵی‌و باخچەلی چی تێدا باسكرا؟

  • بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10ی هەرێم، مەرجی هەیە

سەرەکی