1     کاتژمێر پێش ئێستا 4823 جار خوێنراوەتەوە

شۆفێران ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌.. دره‌نگانى ئه‌مشه‌و تاوه‌كو به‌ره‌به‌یان گونجاو نییه‌ بۆ هاتوچۆكردن

هۆشداریدەدرێتە هاووڵاتییان‌و شۆفێران كە لەكاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە تاوه‌كو به‌ره‌به‌یان تەمومژ دروستدەبێت، هەروەها سبەینێ دووشەممە سەرمایەكی بەتین ڕوو لەهەرێم دەكات بەشێوەیه‌ك، پلەكانی گەرما بۆ ژێر پلەی سفری سیلیزی دادەبەزن.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، ئەمشەو لەکاتژمێر 12 بەدواوە بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماو بەرزی شێی ڕێژەیی لەهەوا، لەبەشێکی زۆری ناوچەکانی دهۆک‌و مووسڵ‌و هەولێر‌و کەرکووک‌و سۆران‌و سلێمانی‌و ڕاپەڕین‌و هەڵەبجە‌و بەشێک لەناوچەکانی گەرمیان، ئەگەری ڕوودانی دیاردەی تەمومژ هەیە.

ڕاشیگەیاند، لەئێوارەی سبەی دووشەممەوە بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باراناوی لەسیبیریاوه ڕوو لەوڵاتانی ناوچەكەو هەرێم‌و عێراق دەكات.

وتیشی، بەهۆی ئەم بارستە هەوایە ساردەوە ڕۆژانی سێشەممەو چوارشەممە نمەباران بۆ بارانی مامناوەند دەبارێت‌و لەهەندێك شوێن هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت، هەروەها لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

ئه‌وه‌شى وت، "لەم ماوەیەدا بەتایبەت لەكاتەكانی شەواندا پلەکانی گەرما ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماردەکەن بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان دەگاتە خوار سفری سیلیزی".

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەشدا، ئەم شەپۆلە هەوا ساردە تاوه‌كو ڕۆژی هەینی داهاتوو بەردەوامدەبێت.

  • شۆفێران ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌.. دره‌نگانى ئه‌مشه‌و تاوه‌كو به‌ره‌به‌یان گونجاو نییه‌ بۆ هاتوچۆكردن

  • حەج‌و عومرەی كوردستان لەڕیكلامكردن بۆ جۆرێكی حەج ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە

  • به‌په‌له‌ هاوڵاتیانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

  • هاكان فیدان هێرشده‌كاته‌سه‌ر شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌

  • شارەزایانی ئاو: بەنداوەکانی عێراق توانای عەمبارکردنی 100 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە.. بەم دوو شەپۆلی بارانە 3.5 ملیار سێجا ئاو عەمبارکراوە

  • له‌باره‌ى په‌لاماره‌كه‌ى سوریاوه‌ وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌

  • کۆبوونەوەی شاندی ئیمڕاڵی‌و باخچەلی چی تێدا باسكرا؟

  • بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10ی هەرێم، مەرجی هەیە

سەرەکی