2   کاتژمێر پێش ئێستا 12908 جار خوێنراوەتەوە

هه‌رێم داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى ئه‌مریكا ده‌كات

وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ به‌ناوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، له‌ڕێگه‌ى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر، داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى واشنتۆن ده‌كات، ده‌شڵێت، "داواتان لێده‌كه‌ین هاوكارییەكانتان بۆ پێشمەرگە لە 2026 فراوانتر بكه‌ن".

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نێوان شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەو کۆڵۆنێڵ دیک پایلویک بەرپرسی گرووپی سەربازیی ئەمریکا لەکونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لەهەرێم، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ به‌ناوى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ داوایكرد، هاوكارییەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە لەساڵی 2026 فراوانتر بكرێت.

وەزیری پێشمەرگە وتووشیه‌تى، "هیوادارین لەساڵی نوێدا هاوکارییەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان زیاترو فراوانتر بکرێن".

له‌به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كه‌ى وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌دا، کۆڵۆنێل دیك پایلویک، بەڵێنی پشتیوانی‌و پاڵپشتی بەردەوامی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.

  • فڕۆكەیەك لەئەنكەرە كەوته‌خوارەوە..سه‌رۆك ئه‌ركانى لیبیاى تێدابووه‌

  • هه‌رێم داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى ئه‌مریكا ده‌كات

  • هاوردەكردنی غازی ئێرانی بۆ عێراق بەتەواوەتی ڕاگیرا

  • موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ساڵى داهاتوودا چى به‌سه‌ردێت؟

  • حكومەتی هەرێم 6 ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند

  • موقتەدا سەدر: کورد و عەرەب بران و دەبێت ئەوانەی پێکەوژیان تێکدەدەن سزابدرێن

  • دەزگای مین: ڕێژەی قوربانی بەهۆی مینەوە بەراورد بە ساڵی پار دوو هێندە زیادی کردووە

  • ترامپ 24 باڵیۆز لە پۆستەکانیان دووردەخاتەوە

  • له‌سلێمانى هیچ مه‌راسیمێك به‌هۆى سه‌رى ساڵه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ناچێت

سەرەکی