2   کاتژمێر پێش ئێستا 7573 جار خوێنراوەتەوە

هاوردەكردنی غازی ئێرانی بۆ عێراق بەتەواوەتی ڕاگیرا

وەزارەتی كارەبای عێراق ئاشكرایكرد، بەتەواوەتی هاوردەكردنی غازی ئێرانییان ڕاگرتووە، ئاماژەی بەوەشدا، پلانی جێگرەوەیان بۆ كورتهێنانی غاز بەمەبەستی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا داناوە.

وەزارەتی كارەباى عێراق لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كۆتاییمان بەهاوردەكردنی غازی ئێران هێناوە، بەمەش بەهۆی وەستانی بەشێك لەوێستگەكانی كارەبا ئێستا 4000 بۆ 4500 مێگاوات كارەبامان كەمبووەتەوەو ئەمەش كاری كردووەتەسەر كەمبوونەوەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا.

ده‌شڵێت، "ئێرانیش لای خۆیەوە پەیامی وەستانی تەواوەتی هەناردنی غازی بۆ عێراق گەیاندووە، بەو هۆیەوە وەزارەتەكەمان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت، پشتی بەسەرچاوەی سووتەمەنی دیكە بەستووە بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا".

وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەشدا، بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت ئامادەكاری تەواویان كردووە بۆ هاتنی سەرماو سۆڵەی زستان لەڕێگەی چاككردنەوەو ئامادەكردنی وێستگەكانی كارەبا.

دوایین مۆڵەتی ئەمریكا بۆ عێراق بەمەبەستی هاوردەكردنی غازی ئێرانی لەسەرەتای مانگی ئاداری ئەمساڵ كۆتاییهاتووە، پێشتریش لەساڵی 2018وە ئەمریكا چەندینجار مۆڵەتی بۆ عێراق بۆ هاوردەكردنی غازی ئێرانی درێژكردبووەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی وەزارەتی كارەبای عێراق بڵاویكردبووەوە، وڵاتەكەیان لەڕێگەی چوار هێڵی گواستنەوەی بۆڕی غازەوە بەبەردەوامی بۆ 1000 مێگاوات كارەبا غازی لەئێران هاوردە دەكرد.

  • فڕۆكەیەك لەئەنكەرە كەوته‌خوارەوە..سه‌رۆك ئه‌ركانى لیبیاى تێدابووه‌

  • هه‌رێم داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى ئه‌مریكا ده‌كات

  • هاوردەكردنی غازی ئێرانی بۆ عێراق بەتەواوەتی ڕاگیرا

  • موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ساڵى داهاتوودا چى به‌سه‌ردێت؟

  • حكومەتی هەرێم 6 ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند

  • موقتەدا سەدر: کورد و عەرەب بران و دەبێت ئەوانەی پێکەوژیان تێکدەدەن سزابدرێن

  • دەزگای مین: ڕێژەی قوربانی بەهۆی مینەوە بەراورد بە ساڵی پار دوو هێندە زیادی کردووە

  • ترامپ 24 باڵیۆز لە پۆستەکانیان دووردەخاتەوە

  • له‌سلێمانى هیچ مه‌راسیمێك به‌هۆى سه‌رى ساڵه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ناچێت

سەرەکی