2   کاتژمێر پێش ئێستا 4491 جار خوێنراوەتەوە

له‌سلێمانى هیچ مه‌راسیمێك به‌هۆى سه‌رى ساڵه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ناچێت

پارێزگاى سلێمانى ئاشكرایده‌كات، به‌هۆى ئەو کارەسات و ڕوداوە ناسۆرانەی لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان ڕویانداو، قوربانیی و برینداربوون و زیانی زۆری لێکەوتووە، هیچ بۆنەو ئاهەنگێکی فەرمیی لەسنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ بەڕێوەنابرێن.

ده‌قى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى پارێزگاى سلێمانى
بە بۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەر بێت)و، هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە، پیرۆزبایی لە هەموو خوشک و برایانی مەسیحیمان و هەموو خەڵکی پارێزگای سلێمانی و کوردستان و جیهان دەکەین.

لە بەر ئەو کارەسات و ڕوداوە ناسۆرانەی لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان ڕویانداو، قوربانیی و برینداربوون و زیانی زۆری لێکەوتووە، لە پێناوی پشتیوانیی و دەربڕینی هاوخەمیی بۆ هەمووان، وەک پارێزگای سلێمانی؛ دڵنیاتاندەکەینەوە؛ کە هەموو ڕێکارێکی پێویستیی کارگێڕیی و ئارامیی و ئاسایش و خزمەتگوزاریی پێویست گیراونەتەبەر، بەڵێم هیچ بۆنەو ئاهەنگێکی فەرمیی لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ بەڕێوەنابرێن.

  • له‌سلێمانى هیچ مه‌راسیمێك به‌هۆى سه‌رى ساڵه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ناچێت

  • یه‌كێتیى زانایان فتوایه‌ك له‌باره‌ى وه‌رگرتنى قه‌ره‌بوو بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • هێزێكى عێراق 18 كه‌س له‌سلێمانى‌و دهۆك ده‌ستگیرده‌كات

  • سوودانى سێ ملیار دینار بۆ چه‌مچه‌ماڵ ته‌رخانده‌كات

  • دوو کەس بەهۆی غازی سۆپاوە لە مێرگەپانی سلێمانی گیانیان لەدەستدا

  • له‌دوورگه‌ى كریتى یۆنان سه‌دان کۆچبەر له‌خنكان ڕزگارکران

  • بودجەی بەرگری ئەمریكا پەسەندكرا

  • 651 ئۆتۆمبێل له‌چه‌مچه‌ماڵ‌و شۆڕش ته‌كیه‌ زیانیان به‌ركه‌وتوه‌

  • ترەمپ قەدەغەی گەشتی سەر وڵاتان فراوانتر دەکات‌و سووریاش دەگرێتەوە

سەرەکی