2   کاتژمێر پێش ئێستا 2904 جار خوێنراوەتەوە

موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ساڵى داهاتوودا چى به‌سه‌ردێت؟

لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی بڕگەیەکی پەیوەست بەهەرێمی کوردستان کراوە، جەختکراوەتەوە، دەبێت هەولێرو بەغدا پابەندبن بەڕێککەوتنی پێشوو بۆ بەردەوامبوونی ناردنی مووچە لەساڵی داهاتوودا.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوە، بڕگەیەکی تایبەتبوو بەکوردستان، میزان موراجەعە - تەرازووی پێداچوونەوە، ڕاپۆرتی خەرجی‌و داهاتەکانی حکومەتی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکان، بەکورتی گفتوگۆی لەسەر کراوە، سوودانی خۆی دەستی بە قسەکردن کردووە، پرسیاری کردووە ئایا ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا چۆن بەڕێوە دەچێت.

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق وەڵامی داوەتەوە، وتوویەتی شاندی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، هەموو شتێک بە ڕێکوپێکی بەڕێوەدەچێت و هیچ گرفتێک نییە.

سوودانیش وتوویەتی، ئەو رێککەوتنەی پێشتر کراوە لەنێوان هەولێر و بەغدا (کە 31-12-2025 تەواو دەبێت) پێویستە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت تا بودجەی 2026 پەسەند دەکرێت.

ڕێککەوتنی هەولێرو بەغدا چەند بڕگەیەکە، هەناردەکردنی نەوت‌و فرۆشتنی لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆی عێراق، ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی، ناردنی لیستی مووچەو ڕاپۆرتی میزان موراجەعە لەلایەن حکومەتی کوردستان، لەبەرامبەردا بەغدا کۆتایی هەموو مانگێک مووچە بنێرێت.

ئەگەر هەولێرو بەغدا هەردوولایەن بەڕێککەوتنەکە پابەندبن، ساڵی داهاتوو کێشە بۆ ناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان دروستنابێت تا بودجەی ساڵی 2026 ئامادەو پەسەند دەکرێت، ئەوکاتیش بودجە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت نەک تەنها مووچە.

  • فڕۆكەیەك لەئەنكەرە كەوته‌خوارەوە..سه‌رۆك ئه‌ركانى لیبیاى تێدابووه‌

  • هه‌رێم داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى ئه‌مریكا ده‌كات

  • هاوردەكردنی غازی ئێرانی بۆ عێراق بەتەواوەتی ڕاگیرا

  • موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ساڵى داهاتوودا چى به‌سه‌ردێت؟

  • حكومەتی هەرێم 6 ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند

  • موقتەدا سەدر: کورد و عەرەب بران و دەبێت ئەوانەی پێکەوژیان تێکدەدەن سزابدرێن

  • دەزگای مین: ڕێژەی قوربانی بەهۆی مینەوە بەراورد بە ساڵی پار دوو هێندە زیادی کردووە

  • ترامپ 24 باڵیۆز لە پۆستەکانیان دووردەخاتەوە

  • له‌سلێمانى هیچ مه‌راسیمێك به‌هۆى سه‌رى ساڵه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ناچێت

سەرەکی