1     کاتژمێر پێش ئێستا 6053 جار خوێنراوەتەوە

فڕۆكەیەك لەئەنكەرە كەوته‌خوارەوە..سه‌رۆك ئه‌ركانى لیبیاى تێدابووه‌

ئەمشەو سێشەممە پەیوەندیی لەگەڵ فڕۆكەیەك لەئاسمانی ئەنكەرەی پایتەختی توركیا پچڕاوە، زانیارییە سەرەتاییەكان دەریدەخەن كە فڕۆكەكە كەوتۆتە خوارەوەو بەرپرسێكی باڵای سەربازی لیبیای تێدابووە.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردۆتەوە، پەیوەندیی لەگەڵ فڕۆكەیەك لەجۆری فالكۆن 50 لەئاسمانی ئەنكەرە پچڕاوە كە محەمەد ئەلحەداد سەرۆكی ئەركانی سوپای لیبیای تێدابووە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان فڕۆكەكە كەوتۆتە خوارەوە، بەڵام دیارنییە كە ئایا پێكراوە یاخود بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە كەوتۆتە خوارەوە.

عەبدولحەمید دیبەییە سەرۆك وەزیرانی لیبیا لیژنەیەكی بەپەلەی بۆ ڕووداوەكە پێكهێناوە بۆ ئەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنی توركیا لێكۆڵینەوە بكەن.

فڕۆكەكە لەئەنكەرە هەڵساوەو بەرەو تەرابلوس بەڕێكەوتووە، تائێستا چارەنووسی سەرنشینەكانی دیارنییە.

محەمەد ئەلحەداد سەرۆكی ئەركانی سوپای لیبیا ئەمڕۆ سێشەممە لەئەنكەرە لەگەڵ یەشار گولەر وەزیری بەرگریی توركیاو سەرۆكی ئەركانی سوپای توركیا كۆببووەوەو گفتوگۆیان لەبارەی هاوكارییە سەربازییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردووە.

  • فڕۆكەیەك لەئەنكەرە كەوته‌خوارەوە..سه‌رۆك ئه‌ركانى لیبیاى تێدابووه‌

  • هه‌رێم داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى ئه‌مریكا ده‌كات

  • هاوردەكردنی غازی ئێرانی بۆ عێراق بەتەواوەتی ڕاگیرا

  • موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ساڵى داهاتوودا چى به‌سه‌ردێت؟

  • حكومەتی هەرێم 6 ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند

  • موقتەدا سەدر: کورد و عەرەب بران و دەبێت ئەوانەی پێکەوژیان تێکدەدەن سزابدرێن

  • دەزگای مین: ڕێژەی قوربانی بەهۆی مینەوە بەراورد بە ساڵی پار دوو هێندە زیادی کردووە

  • ترامپ 24 باڵیۆز لە پۆستەکانیان دووردەخاتەوە

  • له‌سلێمانى هیچ مه‌راسیمێك به‌هۆى سه‌رى ساڵه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ناچێت

سەرەکی