3   کاتژمێر پێش ئێستا 35 جار خوێنراوەتەوە

کات خەریکە تەواو دەبێت و کوردیش هێشتا لە دەرەوەی یارییەکەدایە

ناوەندی هەواڵ

کات خەریکە تەواو دەبێت و کوردیش هێشتا لە دەرەوەی یارییەکەدایە.

شیعە سەرەڕای دابشبوونی بەسەر ئەمریکا و ئێران، ڕێککەتن.

سونە سەرەڕای دابەشبوون بەسەر چەندین وڵات، ڕێککەوتن.

بەڵام کورد هێشتا مێش میوانی نییە.

چەند ڕۆژێک ماوە بۆ 29ی ئەم مانگە؛ کە دوا وادەیە بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی سێ گەورەترین پۆستی عێراقی تێدا، هەر یەک لە شیعە و سونە خەریکە دەگەنە ڕێککەوتن و یەکلاکردنەوەی پۆستەکانیان، بەڵام پارتی و یەکێتی هشێتا مێش میوانیان نییە و هیچ کاندیدێکیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دیاری نەکردووە، کە ئیستحقاقی کوردە.

شیعەکان، سەرەڕای ئەوەی لە دابەشبوونێکی قورسدان، لە لایەک فشاری ئەمریکا و ئێران، لە لایەکی تر فشاری موقتەدا سەدر و شەقامیان لەسەرە، کەچی وا خەریکە دەگەنە ڕێککەوتن و لە دوای لێدوانیشدا، بەها ئەعرەجی ڕاوێژکاری سودانی دەڵێت: ئێستا کاندیدی شیعە، سودانی و مالکین، بەمەش ڕەنگە لەم چەند ڕۆژەدا کاندیدێکیان یەکلا ببێتەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە سودانییە.

لای سوننەکانیش، سەرەڕای ئەو هەموو کێبڕکێ و جیاوازییەی نێوانیان و دابەشبوونیان بەسەر چەندین بەرەی هەرێمی و نێودەوڵەتی، ئەوانیش خەریکە لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ سەرۆکی پەرلەمان دەگەنە ڕێککەوتن و دوو کاندیدیان هەیە (مەشهەدانی و عیساوی)، ڕەنگە ئەوانیش لەم چەند ڕۆژە تاکە کاندیدی خۆیان دیاری بکە.

ئەمەش ڕاستییەکی تاڵمان پێ دەڵێت: شیعە و سوننە، هەرچەندە لەناو خۆیاندا ناکۆک بن، بەڵام لە پرسە چارەنووسسازەکاندا دەزانن چۆن دەنگیان یەک بخەن و بەرژەوەندیی پێکهاتەکەیان نەدەنە دەست قەدەەر.

بەڵام پرسیارە جەوهەرییەکە لێرەدایە: کورد لە کوێی ئەم هاوکێشەیەیە؟ لە کاتێکدا هەمووان خەریکی یەکلاکردنەوەن، کەچی پارتی و یەکێتی نەک هەر کاندیدێکی فەرمییان نییە، بەڵکو تا ئێستا تەنانەت بۆ ئەم بابەتە کۆشنەبوونەتەوە!

ئایا کورد کە ئەو دوو حیزبە نوێنەرایەتی دەکەن، دەتوانێت لەم چەند ڕۆژەی کە ماوە، ناوماڵی خۆی ڕێک بخاتەوە، یان ئەمجارەش بە پەرتەوازەیی دەچێتەوە بەغدا و وەک هەموو جارێک نا شایستەیی کورد نیشان دەدەن لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا؟

  • کات خەریکە تەواو دەبێت و کوردیش هێشتا لە دەرەوەی یارییەکەدایە

  • ڕۆژئاوای کوردستان؛ لەبەردەم وەرچەرخان و ڕێککەوتنێکی مێژووییدا

  • فڕۆكەیەك لەئەنكەرە كەوته‌خوارەوە..سه‌رۆك ئه‌ركانى لیبیاى تێدابووه‌

  • هه‌رێم داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى ئه‌مریكا ده‌كات

  • هاوردەكردنی غازی ئێرانی بۆ عێراق بەتەواوەتی ڕاگیرا

  • موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ساڵى داهاتوودا چى به‌سه‌ردێت؟

  • حكومەتی هەرێم 6 ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند

  • موقتەدا سەدر: کورد و عەرەب بران و دەبێت ئەوانەی پێکەوژیان تێکدەدەن سزابدرێن

  • دەزگای مین: ڕێژەی قوربانی بەهۆی مینەوە بەراورد بە ساڵی پار دوو هێندە زیادی کردووە

سەرەکی