6   کاتژمێر پێش ئێستا 78 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژئاوای کوردستان؛ لەبەردەم وەرچەرخان و ڕێککەوتنێکی مێژووییدا

ناوەندی هەواڵ

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی لوتکە لە نێوان فەرماندەیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی کاتی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع بەڕێوە بچێت، کە تێیدا بڕیار لەسەر کۆتاییهێنان بە ساڵانێک لە گرژی و ململانێ دەدرێت لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی گشتگیر کە قەوارەی سیاسی و سەربازیی ناوچەکە بە فەرمی دەناسێنێت.

ئەم ڕێککەوتنە لەسەر بنەمای پاراستنی پێکهاتەی ئێستای هەسەدە داڕێژراوە، بە شێوەیەک کە ئەو هێزە لە چوارچێوەی سێ فیرقەی سەربازیی فەرمیدا و بە فەرماندەیی مەزلوم عەبدی دەمێنێتەوە، بێ ئەوەی دیمەشق مافی دەستوەردانی لە کاروباری ناوخۆیی و پێکهاتەی فەرماندەیی ئەو هێزانەدا هەبێت.

لە ڕووی کارگێڕییەوە، جەخت لەسەر لامەرکەزیەتێکی ڕەها کراوەتەوە کە تێیدا ئیدارەی خۆسەر شەرعییەتی سیاسی وەردەگرێت و سەرجەم کاروباری ناوخۆیی و دامەزراندنەکان بە سەربەخۆیی بەڕێوە دەبات.

ڕێککەوتنەکە دەرگای نوێ بۆ وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی لە کێڵگە نەوتییەکان دەکاتەوە و داهاتەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش دەکرێن، لە کاتێکدا ئەرکی پاراستنی ئەو کێڵگانە هەر لە ئەستۆی هەسەدەدا دەمێتەوە. گرنگیی ئەم هەنگاوە لەوەدایە کە بە گەرەنتییەکی نێودەوڵەتی لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپاوە پشتگیری دەکرێت، کە تورکیاش پابەند دەکات بە ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی.

لە ئەگەری ڕێککەوتنێكی وادا، کوردانی ڕۆژئاوا دوای ئەو هەموو قوربانیدانە، بە فەرمی دەبنە خاوەنی خاک و مافی خۆیان، لە لایەکی ترەوە هەوڵێکی نێودەوڵەتییە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە سووریایەکی نوێدا کە تێیدا مافە سیاسی و نەتەوەییەکانی کورد و پێکهاتەکانی تری ناوچەکە پارێزراو دەبن.

  • کات خەریکە تەواو دەبێت و کوردیش هێشتا لە دەرەوەی یارییەکەدایە

  • ڕۆژئاوای کوردستان؛ لەبەردەم وەرچەرخان و ڕێککەوتنێکی مێژووییدا

  • فڕۆكەیەك لەئەنكەرە كەوته‌خوارەوە..سه‌رۆك ئه‌ركانى لیبیاى تێدابووه‌

  • هه‌رێم داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى ئه‌مریكا ده‌كات

  • هاوردەكردنی غازی ئێرانی بۆ عێراق بەتەواوەتی ڕاگیرا

  • موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ساڵى داهاتوودا چى به‌سه‌ردێت؟

  • حكومەتی هەرێم 6 ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند

  • موقتەدا سەدر: کورد و عەرەب بران و دەبێت ئەوانەی پێکەوژیان تێکدەدەن سزابدرێن

  • دەزگای مین: ڕێژەی قوربانی بەهۆی مینەوە بەراورد بە ساڵی پار دوو هێندە زیادی کردووە

سەرەکی