3   کاتژمێر پێش ئێستا 55 جار خوێنراوەتەوە

نهێنی پشتەوەی دواخستنی سەردانەکەی مەزڵوم عەبدی؟

ئیرادە میدیا

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات و نوێنەرانی بەڕێوەبەریی خۆسەر ڕایانگەیاند، ئەو دیدارەی کە بڕیار بوو ئەمڕۆ لە چوارچێوەی "ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار"دا لەگەڵ ئیدارەی کاتیی دیمەشق ئەنجامی بدەن، بەهۆی هۆکاری تەکنیکییەوە دواخراوە، ئاماژەشیان بەوە کرد کە هیچ گۆڕانکارییەک لە پرۆسەی پەیوەندییەکان یان ئامانجە دیاریکراوەکاندا ڕووی نەداوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە، ئەو دیدارەی کە بڕیار بوو ئەمڕۆ لە نێوان مەزڵوم عەبدی و ئیدارەی کاتیی دیمەشق لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازاردا بەڕێوە بچێت، دواخراوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە عەبدی بڕیار بوو لە ٢٩ی کانوونی یەکەمدا، لەگەڵ شاندێکی دانوستانکاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەردانی دیمەشق بکات، بەڵام دیدارەکە بەهۆی هۆکاری تەکنیکییەوە بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە: هیچ گۆڕانکارییەک لە پرۆسەی پەیوەندییەکان یان ئامانجە دیاریکراوەکاندا نییە. ئاماژە بەوە دراوە کە بەمزووانە ڕێکەوتێکی نوێ بۆ دیدارەکە ڕادەگەیەنرێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بڕیار بوو ئەمڕۆ ٢٩ی کانوونی یەکەم لەگەڵ شاندی دانوستانکاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەردانی دیمەشق بکات. بەڵام سەردانەکە بەهۆی هۆکاری تەکنیکییەوە دواخرا و پاش ڕێککەوتنی لایەنە پەیوەندیدارەکان، کۆبوونەوەیکئ ئه بنوێ دیاری دەکرێت. ئەم دواخستنە وەک بەشێک لە ڕێوشوێنە لۆجستی و تەکنیکییەکانی پەیوەست بە سەردانەکەوە ئەنجام دراوە و هیچ گۆڕانکارییەک لە پرۆسەی پەیوەندییەکان یان ئامانجە دیاریکراوەکاندا لە ئارادا نییە."

مەزڵووم عەبدی هەفتەی ڕابردووش لە میانی وتارێکدا لە کۆبوونەوەی "دەستەی ڕاوێژکاریی پاڵپشتی لە لیژنەی دانوستانکاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا" کە لە شاری تەبقە بەڕێوە چوو، لێدوانی هاوشێوەی دابوو. عەبدی جارێکی دیکە پابەندبوونی خۆی بە "ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار" دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، هەرچەندە جاروبار پێشێلکاری ڕوو دەدات، بەڵام دیالۆگی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی کاتیدا نەپچڕاوە و هەوڵەکان بۆ بەدیهێنانی پێشکەوتن بەردەوامن.

  • ململانێی سوننه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكى په‌رله‌مان گه‌یشت لوتكه‌

  • نهێنی پشتەوەی دواخستنی سەردانەکەی مەزڵوم عەبدی؟

  • سوپاى سوریا جمه‌ى دێت له‌عێراقیه‌كان

  • به‌فربارین مه‌رزێكى هه‌رێمى به‌ته‌واوه‌تى داخست

  • ئێران سنوورى عێراقى به‌زاندو له‌ناو خاكى هه‌رێم‌و به‌درێژایى 600 كیلۆمه‌تر دیوارێكى سێ مه‌ترى دروستده‌كات

  • ساڵح موسلیم زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌زڵوم عه‌بدى بۆ دیمه‌شق ئاشكراده‌كات

  • گه‌نجێكى باكورى كوردستان له‌سلێمانى به‌چه‌قۆ كوژرا

  • هه‌سه‌ده‌ چه‌كى قورس‌و هێزێكى زۆر جوڵه‌ پێده‌كات

  • کات خەریکە تەواو دەبێت و کوردیش هێشتا لە دەرەوەی یارییەکەدایە

سەرەکی