1     کاتژمێر پێش ئێستا 3991 جار خوێنراوەتەوە

گه‌نجێكى باكورى كوردستان له‌سلێمانى به‌چه‌قۆ كوژرا

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ڕوداوێكى كوشتن له‌سلێمانى ئاشكراكرا كه‌ گه‌نجێكى باكورى كوردستانه‌و به‌چه‌قۆ هێرشیكراوه‌ته‌سه‌ر، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، "ته‌رمى ئه‌و هاوڵاتیه‌ى باكورى كوردستان له‌یه‌كێك له‌هۆتێله‌كانى ناوبازاڕى شارى سلێمانیه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌".

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیى ڕایگه‌یاند، "كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌یه‌كێك له‌هۆتێله‌كانى ناوجه‌رگه‌ى بازاڕى سلێمانى، ڕوداوێكى كوشتن ئاشكراكرا كه‌ گه‌نجێكى باكورى كوردستانه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشى، "ڕوداوه‌كه‌ له‌نهۆمى چواره‌مى یه‌كێك له‌هۆتێله‌كانى ناوبازاڕى شارى سلێمانى بوه‌".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسى له‌وه‌شكردوه‌، "له‌ناو ئه‌و شوققه‌یه‌ى ئه‌و هۆتێله‌دا، دوو برا كه‌ خه‌ڵكى باكورى كوردستانن ژیاون‌و ڕویان له‌هه‌رێمى كوردستان‌و به‌تایبه‌ت سلێمانى كردوه‌ به‌مه‌به‌ستى كاركردن‌و هه‌ردوكیان وه‌ستاى (دیكۆرات) بون".

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌، "ئه‌و گه‌نجه‌ى كوژراوه‌ له‌گه‌ڵ براكه‌شى، هه‌ردوكیان مافى مانه‌وه‌یان هه‌بوه‌ به‌گوێره‌ى ڕێكاره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌و له‌شارى سلێمانى كاریانكردوه‌، به‌ڵام كاتێك یه‌كێك له‌و دوو برایه‌ توشى ئه‌و ڕوداوى هێرشكردنه‌سه‌ر بون، ئه‌وى دیكه‌یان له‌كاركردن بوه‌".

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌، "چه‌ند چه‌قۆیه‌كى به‌جه‌سته‌وه‌یه‌تى، به‌ڵام تائێستا نازانرێت ئاخۆ له‌هۆتێله‌كه‌دا لێیدراوه‌و هێرشكراوه‌ته‌سه‌رى، یان له‌ده‌ره‌وه‌ لێیدراوه‌و له‌هۆتێله‌كه‌دا گیانى له‌ده‌ستداوه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌ئێستادا تیمه‌كانى به‌ڵگه‌و تاوان‌و هێزه‌كانى ئاسایشى سلێمانى له‌شوێنى ڕوداوه‌كه‌ن‌و سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاترن له‌وباره‌یه‌وه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشیكرد، "ئه‌و گه‌نجه‌ى كوژراوه‌ ناوى (دۆغان)ه‌و له‌دایكبوى ساڵى 2001ى باكورى كوردستانه‌".

  • گه‌نجێكى باكورى كوردستان له‌سلێمانى به‌چه‌قۆ كوژرا

  • هه‌سه‌ده‌ چه‌كى قورس‌و هێزێكى زۆر جوڵه‌ پێده‌كات

  • کات خەریکە تەواو دەبێت و کوردیش هێشتا لە دەرەوەی یارییەکەدایە

  • ڕۆژئاوای کوردستان؛ لەبەردەم وەرچەرخان و ڕێککەوتنێکی مێژووییدا

  • فڕۆكەیەك لەئەنكەرە كەوته‌خوارەوە..سه‌رۆك ئه‌ركانى لیبیاى تێدابووه‌

  • هه‌رێم داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى ئه‌مریكا ده‌كات

  • هاوردەكردنی غازی ئێرانی بۆ عێراق بەتەواوەتی ڕاگیرا

  • موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ساڵى داهاتوودا چى به‌سه‌ردێت؟

  • حكومەتی هەرێم 6 ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند

سەرەکی