2   کاتژمێر پێش ئێستا 3098 جار خوێنراوەتەوە

به‌فربارین مه‌رزێكى هه‌رێمى به‌ته‌واوه‌تى داخست

قائیمقامییەتی قەزای پشدەر ڕایگەیاند: بەهۆی بارینی بەفرو دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ، سبەی لەهەردوو دیوی مەرزی کێلێ، هاتوچۆی گەشتیاریی‌و بازرگانی ڕادەگیرێت.

قائیمقامییەتی قەزای پشدەر لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی بارینی بەفرو دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ لەهەردوو دیوی مەرزی کێلێ، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتیی سەروسامانی هاووڵاتییان، سەرجەم بازرگان‌و گەشتیاران، سبەینێ یەکشەممە 28ی کانوونی یەکەمی 2025، هاتوچۆی گەشتیاریی‌و بازرگانی لەمەرزەکە ڕادەگیرێت.

قائیمقامییەتی قەزای پشدەر، داواکارە لەهاووڵاتییان، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتییان‌و ڕەخساندنی بواری پێویست بۆ تیمەکانی ئاوەدانکردنەوەو ڕێگەوبان، لەمەرزی کێلێ‌و ڕێگە کوێستانییەکانی دیکەی قەزای پشدەر نزیک نەبنەوە.

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ڕێگەی زینی وەرتێ لەنێوان هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین‌و سۆران‌و دەروازەی سنووری کێلێ لەسنووری قەڵادزێ داخراوە.

هەر بەهۆی بەفربارینەوە لەسنووری شاری قەڵادزێی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، ڕێگەی سەرەکی چوون بۆ دەروازەی سنووری کێلێ داخراوە، کە باشوورو ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان، لەناوچە شاخاوییەکاندا ئەمڕۆو سبەی بەفربارین بەردەوامدەبێت‌و لەهەندێک کاتدا دۆخەکە بۆ کڕێوە دەگۆڕێت.

  • سوپاى سوریا جمه‌ى دێت له‌عێراقیه‌كان

  • به‌فربارین مه‌رزێكى هه‌رێمى به‌ته‌واوه‌تى داخست

  • ئێران سنوورى عێراقى به‌زاندو له‌ناو خاكى هه‌رێم‌و به‌درێژایى 600 كیلۆمه‌تر دیوارێكى سێ مه‌ترى دروستده‌كات

  • ساڵح موسلیم زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌زڵوم عه‌بدى بۆ دیمه‌شق ئاشكراده‌كات

  • گه‌نجێكى باكورى كوردستان له‌سلێمانى به‌چه‌قۆ كوژرا

  • هه‌سه‌ده‌ چه‌كى قورس‌و هێزێكى زۆر جوڵه‌ پێده‌كات

  • کات خەریکە تەواو دەبێت و کوردیش هێشتا لە دەرەوەی یارییەکەدایە

  • ڕۆژئاوای کوردستان؛ لەبەردەم وەرچەرخان و ڕێککەوتنێکی مێژووییدا

  • فڕۆكەیەك لەئەنكەرە كەوته‌خوارەوە..سه‌رۆك ئه‌ركانى لیبیاى تێدابووه‌

سەرەکی