3   کاتژمێر پێش ئێستا 24 جار خوێنراوەتەوە

ململانێی سوننه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكى په‌رله‌مان گه‌یشت لوتكه‌

ناوەندی هەواڵ

ئه‌مڕۆ  دووشەممە، یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عێراق بەڕێوەچوو، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌خولی شه‌شه‌می یاسادانانی ئه‌نجامدا. دانیشتنه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ئه‌نجامدانی سوێندی ده‌ستوریی په‌رله‌مانتاره‌ نوێیه‌كان وهه‌وڵدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك ودوو جێگره‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پەرلەمان لەکۆبوونەوەدایە بەڵام  هێشتا لایه‌نه‌ سوننه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش ڕێكنه‌كه‌وتوون.

به‌پێی ده‌ستوور، كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی "عامر فایز" وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. كارنامه‌ی سه‌ره‌كی بریتییه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌پشكی پێكهاته‌ی سوننه‌یه‌، له‌گه‌ڵ جێگری یه‌كه‌م بۆ شیعه‌ وجێگری دووه‌م بۆ كورد.

له‌ به‌ره‌ی سوننه‌كانه‌وه‌، پێشبڕكێیه‌كه‌ تونده‌، "ئه‌نجومه‌نی سیاسی نیشتمانی" كه‌ زۆرینه‌ی هێزه‌ سوننه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، "هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی"له‌حزبی ته‌قه‌دومی كاندید كردووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا، "موسه‌نا سامه‌ڕائی" سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی عه‌زم، ڕایگه‌یاند، ئه‌ویش كاندیده‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ هیچ كاندیدێك نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته‌ی سوننه‌ ناكات به‌بێ كۆده‌نگی گشتی.

بڕیاره‌ دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، له‌ماوه‌ی 30 ڕۆژدا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت، دواتریش كاندیدی گه‌وره‌ترین كوتله‌ كه‌ هاوپه‌یمانی "ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدان"ی محه‌مه‌د شیاع سودانییه‌ و خاوه‌نی 46كورسییه‌، ڕابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق.

  • ململانێی سوننه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكى په‌رله‌مان گه‌یشت لوتكه‌

  • نهێنی پشتەوەی دواخستنی سەردانەکەی مەزڵوم عەبدی؟

  • سوپاى سوریا جمه‌ى دێت له‌عێراقیه‌كان

  • به‌فربارین مه‌رزێكى هه‌رێمى به‌ته‌واوه‌تى داخست

  • ئێران سنوورى عێراقى به‌زاندو له‌ناو خاكى هه‌رێم‌و به‌درێژایى 600 كیلۆمه‌تر دیوارێكى سێ مه‌ترى دروستده‌كات

  • ساڵح موسلیم زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌زڵوم عه‌بدى بۆ دیمه‌شق ئاشكراده‌كات

  • گه‌نجێكى باكورى كوردستان له‌سلێمانى به‌چه‌قۆ كوژرا

  • هه‌سه‌ده‌ چه‌كى قورس‌و هێزێكى زۆر جوڵه‌ پێده‌كات

  • کات خەریکە تەواو دەبێت و کوردیش هێشتا لە دەرەوەی یارییەکەدایە

سەرەکی