سیپان حەمۆ
2026-01-07 181 جار خوێنراوەتەوە

فەرماندە سیپان حەمۆ دەڵێت: وانەیەکی وایان پێدەدەین بیریان نەچێتەوە

ناوەندی هەواڵ

سیپان حەمۆ دەڵێت وانەی دەستدرێژیکارانی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دادەدەین و وایان لێدەکەین ئەمەیان بیر نەچێتەوە.

سیپان حەمۆ: ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هه‌سه‌ده‌ له‌په‌یامێكدا بۆ دانیشتوانى گه‌ڕه‌كه‌ كوردنشینه‌كانى شێخ مەقسود و ئه‌شره‌فییه‌ و به‌نى زه‌ید و وتی، ئەمە ڕۆژی شکۆمەندییە، شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و به‌نى زه‌ید، هێمای خۆڕاگریی ‌و خۆڕاگرین، ‌ زیاتر لە15 ساڵە ڕوبەڕوی هەموو جۆرە هێرش ‌و گەمارۆ و دەستدرێژییەک بونەتەوە".

فەرماندە کوردەکە وتوشییەتی، "ئێمە باوەڕمان بەئاستی بەرزی هۆشیاری نەتەوەیی‌و پابەندبوونیان بەگەڕەک‌ و ماڵەکانیان ‌و پشتیوانی بێوچانیان بۆ کوڕ و کچەکانیان کە لەبەرگریکردن لە شکۆمەندیی ‌و ئاساییشدا دەجەنگن، پێمانوایە خۆڕاگریی‌ و یەکگرتویی ئێوه‌، دەبێتە هۆی ئەوەی دەستدرێژیکاران درک بەباجی دەستدرێژییەکەیان بکەن و وانەیەکی وایان پێدەدەین کە بریران نەچیتەوە".

سیپان حەمۆ ڕایگەیاندووە، لە ڕابردوودا خۆڕاگریی‌ دانیشتوان، بناغەی پوچەڵکردنەوەی هەموو پیلان‌ و هەڕەشەکان بوە و هەرواش دەمێنێتەوە، شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و به‌نى زه‌ید، بەقەڵای بەرخۆدان دەمێننەوەو ناشکێن، خۆڕاگریی‌و ڕاپەڕینی گەلەکەمان بەئیرادەیەکی بێوچان بەردەوامدەبێت تا خاک‌ و گەل‌ و شکۆمەندییدمان پارێزراو دەبێت.

  • ئەدهەم بارزانی: داوا لە حکومەتی عێراقی دەکەم هاوکاری هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن

  • کەجەکە: دەبێت دەستبەجێ سوریا هێرشەکانی بۆسەر کورد ڕابگرێت

  • ئیسرائیل: لەسەر هێرش بۆ سەر گەڕەکەکوردنشینەکان لە حەلەب هاتە دەنگ

  • مەسرور بارزانی: لەپێناو گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکەدا کورد بە ئامانج دەگیرێت

  • هەسەدە: دیمەشق و چەکدارەکانی بەرپرسیارن لەو شتانەی لە داهاتوو ڕوودەدەن

  • شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە

  • فەرماندە سیپان حەمۆ دەڵێت: وانەیەکی وایان پێدەدەین بیریان نەچێتەوە

  • ڕوانگەی سوری: کۆمەڵکوژی دژی کورد لە حەلەب ئەنجام دەدرێت

  • حەلەب: ژمارەی قوربانییان لە گەڕەکە کوردنشینەکان بۆ 46 کەس بەرزبوویەوە

سەرەکی