ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ
2026-01-07 133 جار خوێنراوەتەوە

ڕوانگەی سوری: کۆمەڵکوژی دژی کورد لە حەلەب ئەنجام دەدرێت

ناوەندی هەواڵ

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ هۆشداری لە "كۆمەڵكوژی كورد"لە گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب بە دەستی چەكدارانی سەر بە حكومەتی كاتی سوریا دەدات و دەڵێت: تورکەکان ڕق و کینەیان لە کورد هەڵگرتووە.

ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی (ئای نیوز) ڕایگەیاندووە، ترسمان هەیە لەدوای تەسلیمبوونی دەسەڵاتی سوریا بە ئیسرائیل و پەردەپۆشکردنی کارەکانی، کۆمەڵکوژی دژی کورد لە گەڕەکەکانی حەلەب ئەنجام بدرێت.

ئەوەی نیگەرانی ئێمەیە ئەوەیە کە خوێنڕشتن لە سوریا بوەستێرێت.

دەشڵێت، ئێمە بە چەکی قورس شاهیدی تۆپبارانەکە بووین و دەیان شەهید و بریندارمان بەڵگەدار کرد.

باسی لەوەشکردووە: وەزیری بەرگری (مەرحەف ئەبو قەسرە) تەنها شیاوە بۆ ئەوەی "ئەبو حەسەن 600" بێت و زۆرێک لە فەرماندە سزادراوەکان لە هێزەکانی حکومەتدا پۆستیان پێدراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە واقیعدا حکومەت بەهۆی سیاسەتەکانی لە مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکاندا شکست دەهێنێت.

بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكراشی كردووە، تورکەکان ڕق و کینەیان لە کورد هەڵگرتووە و ئومێدەکەش لە ئیرادەی گەل و خۆڕاگرییاندا دەمێنێتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە گرووپە چەكدارەكانی سووریا بە پاڵپشتی توركیا هێرشیان بۆ سەر گەڕەكە كوردییەكانی (ئەشرەفیە و شێخ مەقسود) كردووە و خەڵكی ئەو گەڕەكانە ئاوارەبوون، بەڵام هێزەكانی ئاسایش ڕووبەڕووی ئەو گرووپە چەكدارانە بوونەتەوە و هێرشەكانیان تێكشكاندووە، بەڵام ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.

  • ئەدهەم بارزانی: داوا لە حکومەتی عێراقی دەکەم هاوکاری هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن

  • کەجەکە: دەبێت دەستبەجێ سوریا هێرشەکانی بۆسەر کورد ڕابگرێت

  • ئیسرائیل: لەسەر هێرش بۆ سەر گەڕەکەکوردنشینەکان لە حەلەب هاتە دەنگ

  • مەسرور بارزانی: لەپێناو گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکەدا کورد بە ئامانج دەگیرێت

  • هەسەدە: دیمەشق و چەکدارەکانی بەرپرسیارن لەو شتانەی لە داهاتوو ڕوودەدەن

  • شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە

  • فەرماندە سیپان حەمۆ دەڵێت: وانەیەکی وایان پێدەدەین بیریان نەچێتەوە

  • ڕوانگەی سوری: کۆمەڵکوژی دژی کورد لە حەلەب ئەنجام دەدرێت

  • حەلەب: ژمارەی قوربانییان لە گەڕەکە کوردنشینەکان بۆ 46 کەس بەرزبوویەوە

سەرەکی