2   کاتژمێر پێش ئێستا 130 جار خوێنراوەتەوە

سوریا گروپی گەشتیاریی تێكەڵ و مۆسیقای لەناوچە گەشتیارییەكان قەدەغەكرد

ناوەندی هەواڵ

سوریا بڕیارێکی سەیری بۆ کەرتی گەشتیاریی دەرکرد و تێکەڵیی نێر و مێ و مۆسیقای قەدەغەکرد.

شارەوانی وادی بەردی لە دیمەشق بڕیارێکی دەرکردوە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بەکەرتی گەشتیاریی‌ و چێشتخانەو کات بەسەربردنەوە هەیە، لە بڕیارەکەدا پێشوازیکردن لەگروپە گەشتیارییە تێکەڵەکان (نێرو مێ) لەچێشتخانەو دامەزراوە گەشتیارییەکانی قەدەغەکراوە.

بەپێی بڕیارەکە ڕێگریی لە مۆسیقا بە دەنگی بەرز و سەماکردنی تێکەڵ دەکرێت و بە کارێکی دوور لە نەریت و ئادابەکان ناوبراوە.

دەسەڵاتدارانی ئێستای سوریا ڕایانگەیاندووە، ئەو هەنگاوە بۆ ڕێگریکردنە لەو چالاکییانەی دەبنە هۆی بێزارکردنی خەڵک‌و ئەنجامدانی ڕەفتاری نەشیاو.

بەرپرسانی شارەوانی وادی بەردی لە دیمەشق ڕایانگەیاندووە،  بڕیارەکەیان سنوردارکردنی ئازادییە کەسییەکان نییەو تەنها بۆ ڕێکخستنی گەشتوگوزارە بەگوێرەی دابونەریت ‌و پاراستنی بەهاکان، بەڵام بڕیارەکە بووەتە جێگه‌ی ڕەخنەی توندی خەڵک و چالاکوانان و مشتومڕ و ناڕەزایەتییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

زۆرێک لەهاوڵاتیان پرسیاری ئەوە دەکەن، کێ پێوەری "ڕەفتاری نەشیاو" دیاریدەکات ‌و چۆن سەماو مۆسیقا بەپێچەوانەی یاساو نەریت دادەنرێت و بابەتەکە دەرگای بەڕوی چەندین پرسیاری هەستیاردا کردوه‌تەوە سەبارەت بەمافی هاوڵاتییان‌ و پاراستنی پانتاییە گشتییەکان لەسوریادا.

  • کۆبوونەوەی لوتکە بەڕێوەدەچێت

  • سوریا گروپی گەشتیاریی تێكەڵ و مۆسیقای لەناوچە گەشتیارییەكان قەدەغەكرد

  • حەبیب حەلاوی بۆ هاکان فیدان: هەڕەشەت لێقبوڵ ناکەین

  • حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە، كۆبوونەوەکە لەسەر كێشەی پارەی كارەبا نابێت

  • شەرع و ڕەغدەی کچی سەدام چی کۆیان دەکاتەوە و بۆچی کاتژمێری سفر دادەنێن؟

  • مافی مرۆڤی ئێران: خۆپیشاندەرە بریندارەکان بە کۆمەڵ لەسێدارە دراون

  • ئەبوبەکر هەڵەدنی: پیرۆزبایی لە یەگرتوی ئیسلامی دەکەم

  • عەباس عێراقچی: ئامادەین دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی بین لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان

  • فەوزا یوسف: ئاسایش ئەرکی پاراستنی ناوچە کوردنشینەکان دەگرێتە ئەستۆ

سەرەکی