فەوزا یوسف، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتی دیموکرات"پەیەدە"
2026-01-30 281 جار خوێنراوەتەوە

فەوزا یوسف: ئاسایش ئەرکی پاراستنی ناوچە کوردنشینەکان دەگرێتە ئەستۆ

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە رایدەگەیەنێت: هێزەکانی ئاسایش بەشێوەیەکی کاتی ئەرکی پاراستنی ناوچە کوردنشینەکان دەگرنە ئەستۆ.

فەوزا یوسف، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتی دیموکرات"پەیەدە" ، لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە داهاتووی ئەمنیی ناوچەکە رایگەیاند؛ هێزەکانی ئاسایش بەرپرسیارێتی پاراستنی ناوچە کوردنشینەکان دەگرنە ئەستۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد، بوونی هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە ئێستادا کاتییە و مەبەست لێی هەماهەنگییە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی تێکەڵکردنەوەی هێزەکان لە چوارچێوەی سیستمێکی نوێدا.

ئەم لێدوانانەی فەوزا یوسف لە کاتێکدایە، گفتوگۆکان لەسەر داهاتووی سیاسی و سەربازیی باکور و رۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامییان هەیە و پرسی پاراستنی ناوچە کوردنشینەکان یەکێکە لە تەوەرە سەرەکییەکانی دانوستانەکان بۆ قۆناغی داهاتوو.

  • جێگرەوەی عەلی لاریجانی دەستنیشانکرا

  • وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌؛ 28ی ئەم مانگە بڕیار لەسەر چارەنووسی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەدات

  • ئیسرائیل شەوێكی قورسی بەڕێكرد

  • نمونەی جوتیارەکە لەنێوان زاگرۆس هیواو ئەبووبەکر کاروانی دا

  • "یەك یەك ڕاویان دەكەین"

  • رۆیتەرز: ئەمریكا هانی سوریا دەدات هێز دژی حزبوڵا بجوڵێنێت

  • عەراقچی بۆ گۆتێرێس : پەککەوتنی گەرووی هورمز ئەنجامی ئەو شەڕەیە کە بەسەرماندا سەپێندراوە

  • هەولێر؛ ئەمساڵ مەراسیمی فەرمی بۆ نەورۆز ئەنجام نادرێت

  • سێنتکۆم: هێرشێکی گەورەمان کردەسەر دورگەی خارک

سەرەکی