2026-02-05 456 جار خوێنراوەتەوە

مافی مرۆڤی ئێران: خۆپیشاندەرە بریندارەکان بە کۆمەڵ لەسێدارە دراون

ناوەندی هەواڵ

🔻مافی مرۆڤی ئێران: خۆپیشاندەرە بریندارەکان بە کۆمەڵ لەسێدارە دراون

#ئیرادەمیدیا

🔻بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران

🔹 بە هەزاران خۆپیشاندەر لە زیندانەکان و دامەزراوە نهێنییەکانی سوپای پاسداران ڕاگیراون و مەترسیی لە سێدارەدانیان لەسەرە.

🔸هەندێک لە خۆپیشاندەرانی برینداربوو بەکۆمەڵ لەسێدارە دراون.

🔹مەحموود ئەمیری موقەدەم بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران دەربارەی بارودۆخی خۆپیشاندانە دەستبەسەرکراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ ئاژانسی ئێران ئینتەرناشناڵ: ئێران هەوڵ دەدات لە ڕێگەی تیرۆرەوە ڕێگری بکات لە درووستبوونی شەپۆلی نوێی ناڕەزای.

🔸لە سێدارەدان کاریگەرترین ئامرازی ئەم ڕژێمەیە بۆ چاندنی ترس و تۆقاندن لە کۆمەڵگەدا.

🔹بە هەزاران خۆپیشاندەری دەستبەسەرکراو لە زیندانەکان و دامەزراوە نهێنییەکانی سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕاگیراون، لە دەستڕاگەیشتنی پارێزەر و بینینی خێزانەکانیان بێبەشکراون و لە بارودۆخێکی نامرۆڤانەدا دەژین، ڕووبەڕووی ئەشکەنجەدان و بێسەروشوێن بوون و مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

🔸هەندێک لە خۆپیشاندەرانی برینداربوو لە زینداندا بەکۆمەڵ لەسێدارە دراون یان بە ئەنقەست لە چارەسەری پزیشکی بێبەشکراون و گیانیان لەدەستداوە، جگە لەوەش بەشێکیان لەسێدارە دراون.

🔹مەحموود ئەمیری موقەدەم بەڕێوبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات دەستبەجێ بەپێی بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆی کار بکات بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشاندەرە دەستبەسەرکراوەکان.

#ئیرادەمیدیا

  • ڕۆژنامەنوسانی  هەرێم  زەوی  وەردەگرن

  • وەزیری کار: لە کۆی نزیکەی  چوار هەزار منداڵی ئۆتیزم تەنیا 310 منداڵ هاوکاریی دارایی وەردەگرن

  • توێژینەوەیەکی ساڵی 1960" ڕۆژی هەینی 13ی نۆڤێمبەری 2026 کۆتایی جیهانە "

  • زیاتر لە ٣٠ کەناڵی میدیایی لە سلێمانی پەیماننامەیەکی هەشت خاڵییان بۆ پاراستنی ژینگە ئیمزا کرد

  • ژمارەکان سەرسوڕهێنەرن؛ ئەم ڤایرۆسە بەخێراییەکی مێژوویی بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە

  • له‌ مانگى شه‌ش دا 127 ڕووداوى برینداربوون به‌ ماتۆڕسكیل له‌ سلێمانى تۆماركراوه‌

  • ساڵانە 15 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی لە سلێمانی دەکەن

  • ئۆزگور ئامەد بۆ The Amargi :سەرکەوتنی ئاشتی بەوە دەپێورێت کە چ جۆرە یاسایەک، دەستەبەرییەک و فەرهەنگێکی کۆمەڵایەتی بۆ پێشوازیکردنیان ئامادەیە

  • وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە

سەرەکی